شەوی ڕابردوو لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە هۆڵی مانگە شەو لە شارۆچکەی سەقزی سەر بە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی غازەوە لە ناو هۆڵەکەدا تەقینەوەیەک ڕوویدا.
بەپێی زانیارییەکان لە تەقینەوەکەدا ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە کە پێنجیان منداڵن و پێنجیان ژنن، هەروەها ٤٢ کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی بەشێکیان سەختە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی سەقز و سنە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە سیستەمی غازی هۆڵەکەدا کێشە هەبووە و بەو هۆیەوە گاز لە ناو هۆڵەکەدا بڵاوبوەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی تەقینەوەکە.
لە سەرەتای ئەمساڵیشدا ڕووداوێکی دیکەی هاوشێوە بە هۆی تەقینەوەی غاز لە سەقز ڕوویدا و بەهۆیەوە ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
ز.ش