شاندی نێونه‌ته‌وه‌یی: له‌یلا گیوڤه‌ن به سه‌ركه‌وتن ده‌گات
شاندێكی ئاشتیخوازی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئامه‌د ڕایگه‌یاند، ئاماژه‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌به‌نه ئه‌ورووپا.
شاندێكی ئاشتیخوازی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئامه‌د ڕایگه‌یاند، ئاماژه‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌به‌نه ئه‌ورووپا.
شاندێكی ئاشتیخوازی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌ورووپاوه سه‌ردانی باكووری كوردستانی كرد به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن. شانده‌كه سه‌ره‌تا سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نیان كرد له ماڵه‌كه‌یدا كه ماوه‌ی ٩٩ ڕۆژه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانی له خواردن ڕاگه‌یاندووه، هه‌روه‌ها سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی دایكانی ئاشتییان كرد. دواتر شانده‌كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) به‌دران ئۆزتورك، هاوسه‌رۆكی پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) محه‌مه‌د ئارسلان و چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا) ئایشه گۆككان و گولجیهان شیمشه‌ك كۆبوویه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فه‌له‌كناس ئووجا په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و هاوگوته‌بێژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ده‌په ئاماده بوو. دواتریش شانده‌كه له به‌رده‌م ناوه‌ندی كه‌جه‌ده لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا.
«په‌یامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌به‌ین»
وه‌زیری داد و ناوخۆ-ی ئیزله‌ندا ئۆگمووندوور جۆناسۆن له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی ٢ ڕۆژدا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردوون و سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نیان كردووه. گوتی: «په‌یامی له‌یلا گیوڤه‌نمان وه‌رگرت. ئێمه له هه‌موو شوێنێك په‌یامه‌كه‌ی ده‌گێڕینه‌وه. تاكه داوای له‌یلا گیوڤه‌ن هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالانه. ئامانجی ئێمه پشتیوانی كردنه له گه‌لی كورد. بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سبه‌ینێش له ئیسته‌نبووڵ چاومان به پارێزه‌رانی ئۆجالان ده‌كه‌وێت.»
جۆناسۆن ئاماژه‌ی به دیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ چالاكانی ته‌ژه‌ئا كرد و گوتی، «ده‌نگی ژن و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی كاریگه‌ره. ئێمه ئه‌مڕۆ سه‌ردانی له‌یلاشمان كرد، به‌ڵام دیدارمان ئه‌نجام نه‌دا، له‌به‌ر ده‌رگه ئاماژه‌ی سه‌ركه‌وتنی بۆ كردین. ئێمه ئه‌م ئاماژه‌یه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌به‌ینه ئه‌ورووپا. به‌رخۆدانی له‌یلا به سه‌ركه‌وتن ده‌گات.»
«پێویسته توركیا هه‌نگاوی درووست بنێت»
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شانده‌كه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، «داوای چاوپێكه‌وتنمان له حكوومه‌تی توركیا كردووه ده‌رباره‌ی هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵاممان وه‌رنه‌گرتووه. له‌وانه‌یه دۆخه‌كه به‌ره‌و باشی بڕوات، كلیلێك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌و كلیله‌یه كه ده‌رگه‌ی ئیمراڵی ده‌كاته‌وه. له‌به‌رئه‌وه چاوه‌ڕوانین توركیا هه‌نگاوی درووست بنێت.»
ئابووریناسی ئه‌رجه‌نتینی بێڤه‌رلی ئانن كێننه كه ئه‌ندامێكی شانده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یه له میانه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، داواكارییه‌كانی مانگرتوان داواكاریی ئاسایین، ده‌یانه‌وێت توركیا به گوێره‌ی ده‌ستووری خۆی هه‌ڵسوكه‌وت بكات. به‌و هیوایه‌ین سبه‌ینێ هه‌واڵی ئه‌وه‌تان پێڕابگه‌یه‌نین كه كۆتایی به گۆشه‌گیری هاتووه و ئاشتی به‌رقه‌رار بووه.
ناوبراو داوای له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بزووتنه‌وه‌كانی دیكه‌ی توركیا كرد كه ده‌موده‌ست هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی ژیانی مرۆڤه‌كان.
هاوكات به‌دران ئۆزتورك هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: «داواكاریی له‌یلا گیوڤه‌ن و به‌رخۆدێرانی مانگرتنه‌كان كۆتایی هێنانه به گۆشه‌گیری. له‌پێناو ئازادیی به‌ڕێز ئۆجالان هه‌تا ئێستا ئێمه تێده‌كۆشین، له ئه‌مڕۆ به‌دواوه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین. هاوڕێیانمان به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، ئێمه ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌زانین؛ سه‌رده‌كه‌وین.»
s.m