شاندێكی هه‌ده‌په سه‌ردانی مانگرتوانی هه‌ولێری كرد
شاندێكی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و مانگرتوانی چالاكیی مانگرتن له خواردنی دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی، به‌سه‌ركرده‌وه.
شاندێكی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و مانگرتوانی چالاكیی مانگرتن له خواردنی دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی، به‌سه‌ركرده‌وه.
شانده‌كه كه له‌ناویدا په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په هه‌ن، مانگرتوانی شاری هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه كه ماوه‌ی ٧٦ ڕۆژه دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانیان له خواردن گرتووه. ده‌رباره‌ی ته‌ندرووستیی ئه‌ندامی هه‌ده‌په ناسر یاگز كه ٧٦ ڕۆژه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌ستی به مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت كردووه، زانیاری وه‌گرت.
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په فه‌له‌كناس ئووجا هیوای خواست، به‌ر له‌وه‌ی دۆخی ناسر یاگز، له‌یلا گیوڤه‌ن و مانگرتوانی دیكه تێكبچێت، گۆشه‌گیریی سه‌ر رێزدار عه‌بدوڵا ئۆجالان كۆتایی پێبێت.
s.m