"شرنەخ لە زوڵم پاک دەکەینەوە"
نورجان ئالتورک پاڵێوراوی هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى شرنەخ رایگەیاند، بۆ ئەوەى شرنەخ لە زوڵم و کردەوە نابەجێکانیان پاک بکرێتەوە، گەلی شرنەخ دەچێتە سەر سندوقەکانى دەنگدان و وەڵامى پێویستی خۆی دەخاتەڕوو.

نورجان ئالتورک پاڵێوراوی پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى شرنەخ رایگەیاند، شرنەخ بە رەنگ و شێوە و ئیرادەی ژن جوان و رازاوە دەکەن.
نورجان ئالتورک هاوسەرگیریى کردوووە و دایکى ٣ منداڵە و هەموو تەمەنیشی لە شرنەخ دا تێپەڕیوە و لەبارەى پاڵێورابوونی خۆیەوە وتى "لە دژی کردەوەى قەیومەکان، کە دوژمنایەتیى بەرامبەر بە ژنان دەکەن، ئێمە گۆڕەپانێکى بەرفراوانی تێکۆشان بونیات دەنێین. لەگەڵ گەلەکەماندا، ئێمە لە هەڵبژاردندا وەڵامى خۆمان دەخەینەڕوو و شارەکەمان لە زوڵمەکانیان پاک دەکەینەوە".
ئالتورک راشیگەیاند، زیاتر و باشتر شارەوانى بە رەنگی ژن دەڕازێننەوە و ئەوەشی وت "ئێمە لەگەڵ گەلەکەى خۆماندا کۆدەبینەوە و لەسەر پێداویستییەکان قسە دەکەین. بەپێى ئەوەى پێویستى بە کەس بێت، شرنەخ دەتوانێت خۆی لەسەر پێى خۆی رابگرێت".
ر.م