شه‌هیدانی كۆمه‌ڵكوژیی كورته‌ك ده‌ستوبرد به‌خاك سپێردران
ئه‌و هاوڵاتییه سیڤیلانه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له چیای كورته‌ك شه‌هید بوون، له‌ژێر فشاری یه‌نه‌كه ده‌ستوبرد به‌خاك سپێردران.
ئه‌و هاوڵاتییه سیڤیلانه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له چیای كورته‌ك شه‌هید بوون، له‌ژێر فشاری یه‌نه‌كه ده‌ستوبرد به‌خاك سپێردران.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیاربوو ته‌رمی سێ شه‌هیده‌كه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی كورته‌ك ئه‌مڕۆ به مه‌ڕاسیمێكی جه‌ماوه‌ری به‌خاك بسپێردرێن. به‌ڵام به‌رپرسانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان (یه‌نه‌كه) بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگریی بكه‌ن له ته‌قینه‌وه‌ی تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیی گه‌ل دژی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه و داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك، دۆخێكیان دروست كرد كه شه‌وی ڕابردوو ده‌ستوبرد شه‌هیدان به‌خاك بسپێردرێن.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئێواره‌ی دوێنێ له چیای كورته‌كی بناری قه‌ندیل بۆردومانی ٢ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانی سیڤیلیان كرد. له ئه‌نجامدا ٣ هاوڵاتی شه‌هید بوون و ٥ هاوڵاتیی دیكه‌ش بریندار بوون.
s.m