شیار ئامه‌د: ١٥ی ته‌باخ پاراستنی ڕه‌وای كوردانه
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌كه‌كه شیار ئامه‌د ده‌رباره‌ی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ گوتی: «ڕۆحی به‌رخۆدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه.»
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌كه‌كه شیار ئامه‌د ده‌رباره‌ی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ گوتی: «ڕۆحی به‌رخۆدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه.»
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌روه‌رده‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه شیار ئامه‌د، له ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخدا ده‌رباره‌ی پێویستیی پاراستنی ڕه‌وا قسه‌ی كرد.
ئامه‌د ده‌ستنیشانی كرد كه ١٥ی ته‌باخ نه‌ك ته‌نیا بۆ گه‌لی كورد، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین جه‌ژنی ژیانه‌وه‌یه.
«به‌رخۆدانی ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، به‌رخۆدانی گه‌لانه و له بناغه‌یدا ڕۆحی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ هه‌یه. له سایه‌ی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخدا ئه‌مڕۆ هه‌م گه‌له‌كه‌مان هه‌م گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین پێكه‌وه به‌رخۆدان ده‌كه‌ن. به تایبه‌تی له توركیا ئه‌وانه‌ی كه ئێستا له به‌رانبه‌ر فاشیزم ده‌وه‌ستنه‌وه و ده‌توانن ده‌نگی خۆیان ده‌رخه‌ن، له سایه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌وه ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن. بۆچی ئێمه ئه‌مه ده‌ڵێین؟ له سه‌رده‌می فاشیزمی ١٢ی ئه‌یلوول له زیندانی ئامه‌د به‌رخۆدانێكی گه‌وره دروست بووه. له ده‌ره‌وه‌ش وه‌ڵامی ئه‌م به‌رخۆدانه ١٥ی ته‌باخه.»
شیار ئامه‌د ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ڕۆحی ١٥ی ته‌باخ ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه. گوتی: «له‌م به‌رخۆدانه گه‌وره‌یه‌شدا تێده‌گه‌ین كه ١٥ی ته‌باخ چه‌نده به‌رز و گه‌وره‌یه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێمه ده‌توانین بڵێین ئه‌م جه‌ژنه جه‌ژنی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه. نه‌ك ته‌نیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، تێكۆشانی پارتی ئێستا كاریگه‌ری له ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كات. بۆیه ئێمه ده‌توانین ئه‌مه وه‌ها پێناسه بكه‌ین؛ ڕۆحی ١٥ی ته‌باخ، ڕۆحی به‌رخۆدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه.»
ئامه‌د به‌ر له ١٥ی ته‌باخی به‌بیرخسته‌وه كه چه‌نده دڕندایه‌تی له به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد كراوه و باسی له وه‌ڵامی گه‌ل و په‌كه‌كه دژی ئه‌م دڕندایه‌تییه كرد.
«له به‌رانبه‌ر ئه‌م زوڵمه له زیندانی ئامه‌د به‌رخۆدانی ١٤ی ته‌مووز چۆن سه‌ركه‌وتبێت، هه‌مان وه‌ڵام له چیا قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخه. له هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵگه‌ش به ڕاپه‌ڕین وه‌ڵامی دایه‌وه. ئه‌م ڕۆحی ڕاپه‌ڕینه ئه‌مڕۆ گه‌یشته ئاستی شۆڕش. ئیدی ئێمه ده‌توانین بڵێین؛ ڕۆحی شۆڕ‌شیان مسۆگه‌ر كرد، به شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌دیدێت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێمه جارێكی دیكه ده‌توانین بڵێین هه‌ر وه‌ك چۆن له زیندانی ئامه‌د هه‌ڤاڵ مه‌زڵووم، هه‌ڤاڵ كه‌مال، هه‌ڤاڵ خه‌یری و هه‌ڤاڵانی دیكه به‌رخۆدانێكی گه‌وره‌یان پیشاندا، له هه‌مان كاتدا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش له‌ژێر فه‌رمانداره‌تی فه‌رمانده‌ی گه‌وره هه‌ڤاڵ عه‌گید له به‌رانبه‌ر فاشیزم له كاتی خۆیدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی ئافراند.»
«باوه‌ڕی و هیوایه‌كی نوێی به كۆمه‌ڵگه دا»
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا شیار ئامه‌د باسی له كاریگه‌ریی هه‌ڵمه‌تی ١٥ی ته‌باخ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه كرد و گوتی: «١٥ی ته‌باخ كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له كۆمه‌ڵگه كرد. كۆمه‌ڵگه بووه خاوه‌نی ئیراده. كۆمه‌ڵگه ئیدی ده‌ڵێت: [له‌مه‌ودوا من منم، خاوه‌نی ئیراده‌م. زمانم هه‌یه. مافم هه‌یه. ده‌توانم خۆم بپارێزم]. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له كۆمه‌ڵگه‌دا ڕۆحێكی به‌رخۆدانی ئافراند. ڕۆحی سه‌ركه‌وتنی ده‌رخست. باوه‌ڕییه‌كی نوێ و هیوایه‌كی نوێی بونیاد نا. ئێمه ده‌توانین بڵێین: جه‌ژنی ژیانه‌وه جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنه، جه‌ژنی هیوایه، جه‌ژنی باوه‌ڕییه. بۆ به‌رده‌وامی ئه‌مه مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان فێربووه كه پاراستن چییه؟ خۆپاراستن چییه؟ پاراستنی ڕه‌وا چییه؟ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه خۆی ڕێكخستووه. ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی كه له مێشكدا دروستكرابوو، هه‌ڵوه‌شاوه. له شوێنی ئه‌و زانستێك، هۆشمه‌ندییه‌ك و ده‌روونێكی نوێ په‌یدا بووه. قسه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌سه‌ر پاراستن هه‌یه. ده‌ڵێن: [سه‌گیان به‌رداوه، به‌ردیان گرێداوه]. ئه‌م قسه‌یه چیرۆكێكی هه‌یه. گروپێك هه‌یه. شانۆكارن. له‌نێو گونده‌كان ده‌گه‌ڕێن، به‌رهه‌می خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بژێویی خۆیان په‌یدا ده‌كه‌ن. زستانێك ڕوو له گوندێك ده‌كه‌ن. له مه‌یدانی گوند خه‌ڵك كۆده‌بێته‌وه. گرووپه‌كه هونه‌ری خۆی پێشكه‌ش ده‌كات. خه‌ڵك خۆشحاڵ ده‌بێت. كاتێك كۆتایی دێت، گرووپه‌كه بۆ بژێویی خۆی داوای مافی خۆی ده‌كات. كاتێك داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له مه‌یدانه‌كه كۆبووه‌ته‌وه ده‌وری گرووپه‌كه ده‌گرن. هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر گرووپه‌كه و هه‌موو شته‌كانیان به جله‌كانیشیانه‌وه لێیان ده‌ستێنن. ڕوتیان ده‌كه‌نه‌وه. زستانه و گرووپه‌كه ڕووته. گرووپ ده‌ڵێت: [باشه، ئێمه ده‌ست له مافی خۆمان به‌رده‌ده‌ین، زستانه، سارده، جله‌كانمان بده‌نه‌وه و ده‌ڕۆین]. گوندنشینان جله‌كانیشیان ناده‌نه‌وه. بێگومان ئه‌و كاته گرووپه‌كه تێده‌گات كه ئه‌و گونده‌ی ئه‌وان بۆی هاتوون گوندی چه‌ته‌كانه و ئه‌م چه‌تانه دزی ده‌كه‌ن. به‌ڵام هیچیان له‌ده‌ست نایه. به ڕووتی له مه‌یدانه‌كه ده‌مێننه‌وه. هه‌رچه‌نده پێداگری ده‌كه‌ن كه جله‌كانیان بده‌نه‌وه، به‌ڵام سوودی نییه. له گونده‌كه‌دا چه‌ند سه‌گێكی هار هه‌ن. چه‌ته‌كان ده‌بینن كه گرووپه‌كه پێداگری ده‌كات، بۆیه سه‌گه‌كانیان تێبه‌رده‌ده‌ن. كاتێك سه‌گه‌كان هێرش ده‌كه‌ن، گرووپه‌كه ده‌یه‌وێت خۆی بپارێزێت. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن هیچ شتێكیان له ده‌وروبه‌ر نییه. له‌سه‌ر زه‌وی به‌رد هه‌ن، ده‌یانه‌وێت به‌رده‌كان هه‌ڵگرن. ده‌بینن سه‌یاقه به‌رده‌كانی به‌ستووه. زستانه و هه‌موو شوێنێك سه‌یاقه‌یه. به‌ردیش له‌گه‌ڵ زه‌وی بووه‌ته یه‌ك. هه‌رچه‌ندی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رد له سه‌هۆڵ نابێته‌وه. ئه‌و كاته به‌ساڵاچوویه‌كی نێو گرووپه ده‌ڵێت: [ئه‌مه چ دادپه‌روه‌رییه‌كه، ئه‌مه چ ویژدانێكه؟ سه‌گیان به‌رداوه، به‌ردیان گرێداوه]. ئه‌م قسه‌یه به‌و مانایه دێت كه گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین چه‌نده بێ هێز كراوه، چه‌نده بێ پاراستنه. ده‌وڵه‌تان له ته‌كنیكه‌وه بگره، هه‌موو جۆره چه‌كێكیان له ده‌ستی خۆیاندا كۆكردووه‌ته‌وه. به‌رد هه‌ڵگرتنیش بۆ گه‌لان قه‌ده‌غه‌یه، تاوانه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و منداڵانه‌ی ئێمه كه به‌ردیان هاویشته فاشیسته‌كان سزای ١٨ ساڵ زیندانیكردنیان بۆ بڕایه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌ردۆغان باسی له‌سێداره‌دانیشی كرد. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رد ده‌هاوێژن گوتی: [ئه‌وان تێرۆریستن]. له ده‌ستیاندا هه‌موو جۆره ئامرازێكی دڕندانه هه‌یه، به‌ڵام گه‌ل بۆی نییه ده‌ست بۆ به‌ردێك به‌رێت و خۆی بپارێزێت. ١٥ی ته‌باخ به‌ردی هه‌ڵگرت و هاویشتییه دوژمن. ئه‌و به‌رده ئه‌مڕۆ بووه‌ته مێشك، ئیراده، سیاسه‌ت، كولتوور و ژیانی ئازاد.»
«فه‌رمانده عه‌گید كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له دوژمن كرد»
شیار ئامه‌د ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌كه‌كه له كۆتایی قسه‌كانیدا باسی عه‌گیدیی فه‌رمانده عه‌گیدی كرد و گوتی: «كاریگه‌ری فه‌رمانده‌ی ١٥ی ته‌باخ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه گه‌وره بوو. هه‌ڤاڵ عه‌گید كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له دوژمنیش كرد. من به چاوی خۆم بینیم. له ساڵی ١٩٩٣دا له زیندانی ناوچه‌ی بوجای ئیزمیر بووم. هه‌ر به ١٥ ڕۆژ جارێك جموجۆڵ هه‌بوو. سه‌ربازه‌كان ده‌هاتنه نێو قاوشه‌كان و ده‌یانپشكنین. فه‌رمانده‌كه‌یان ئه‌فسه‌رێك بوو. له كاتی هه‌ڤاڵ عه‌گید-دا له گابار بووبوو. ده‌یگوت: [هه‌ر به ڕاستی عه‌گید مرۆڤێكی عه‌گید بوو. مرۆڤێكی جیاواز بوو. ئێمه دوژمنی یه‌كتر بووین، به‌ڵام كاریگه‌ری له ئێمه‌ش كردبوو. چونكه هه‌م مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌ل، هه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی زۆر باش بوو.] هه‌ڤاڵ عه‌گید كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ها بوو كه كاریگه‌ری له دوژمن ده‌كرد. ئه‌مڕۆ لاوانی ئێمه له كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، لاوانی عه‌ره‌ب، ئێزدی، گه‌لانی توركیا، فارس به تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تیی هه‌ڤاڵ عه‌گید ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه خۆیان ده‌پارێزن و كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان ده‌پارێزن. ئه‌م پاراستنه سه‌ربازی، بیردۆزی و كولتوورییه. لاوانی ئێمه پێویسته ڕۆحی ١٥ی ته‌باخ بپارێزن. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه تێكۆشانی خۆیان گه‌ش بكه‌ن و له چیائازاده‌كان، له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا، شوێنی خۆیان بگرن و به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دوژمن بده‌نه‌وه. ڕۆحی ١٥ی ته‌باخ جه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه. سیسته‌می فاشیزم ده‌یه‌وێت ترس درووست بكات. به‌ڵام ڕۆحی ١٥ی ته‌باخ ئه‌م ترسه‌ی له‌ناوبردووه. پێویسته هه‌موو لاوانی ئێمه و وه‌ڵاتپارێزان به جه‌ساره‌تێكی زۆره‌وه ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و ئازادیی گه‌لی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین مسۆگه‌ر بكه‌ن. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه جه‌ژنی ژیانه‌وه سه‌ره‌تا له سه‌رۆك ئاپۆ، له هه‌موو هه‌ڤاڵان و هه‌موو گه‌لان پیرۆز ده‌كه‌م.»
s.m