شەریک: ئیتر سوێند خواردن سوودی نییە و کاتی جێبەجێکردنى بەڵێنەکانە

جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە رایگەیاند، هەر ساتێکی ٢٠ ساڵەکەی دیلگرتنی ئۆجالان ئەشکەنجەیە و وتی: "ئیتر سوێند خواردن سوودی نییە، دەبێت هەلومەرجی یەخسیریی نەمێنێت".

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە جەمال شەریک هەر لە منداڵییەوە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هاوڕێیانی دەستپێکی ناسیوە. لە بەرنامەی (کێلیێن رۆژێ دە - Kêliyên Rojê de) لە رادیۆ دەنگی وڵات سەرنجی راکێشایە سەر گرنگیی تێکشکاندن و نەهێشتنی هەلومەرجی دیلگرتنی ئۆجالان.

شەریک هەموو تەمەنی لەناو تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بەسەر بردووە. دوای ئەوەی بە بەرفراوانی باسی ساڵە سەرەتاکانی دەستەی ئاپۆیی و بەڕێوەچوونی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستانی کرد، سەرنجی راکێشایە سەر دیلگرتنی ئۆجالان.

شەریک وتی: "هەر ساتێکی ٢٠ ساڵی ئەو دیلگرتنەکە ئەشکەنجەیە. ئەم ساڵانەی دوایی ئەشکەنجەکە قورستر کرا. لەبەر ئەوەی کۆتایی بە دیلگرتنی رێبەرایەتی نەهێنراوە، ئەوە مرۆڤەکان زۆر ئازار دەدات و قورسە".

شەریک راشیگەیاند، کاتێک ئۆجالان دیلکرا دۆخ و هەستێکی بەهەمان شێوە روویدا و وتی: "ئێستاش هەمان هەستم تیادا دروستبووەتەوە. لەناو ئەو هەلومەرجەدا مرۆڤ دەتوانێت چی بڵێت؟ دەبێت مرۆڤ بتوانێت خۆی بگەینێتە هێزی باسکردن و خستنەڕووی وتەکانی. ئەوەش بە واتای ئەوەیە، کە مرۆڤ ببێتە خاوەن راستیی تێکۆشان، کە کۆتایی بە هەلومەرجی دیلگرتنی رێبەرایەتی بهێنێت".

شەریک باسی لەوەشکرد، نەیانتوانیوە ئەو راستییەی تێکۆشان بگەیننە ئەو ئاستەی کە داوا دەکرێت و وتی: "ئێستا بەدوای ئەو شتەدا دەگەڕێین و تێکۆشانیشی بۆ دەکەین. مرۆڤ کاتێک دەست بە گەڕان و تێکۆشان دەکات جۆش و خرۆش لە ناخیدا دروست دەبێت. تێکۆشان نیشانەی پێداگری و بڕیامەندیمانە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەلومەرجەکانی کۆتایهێنان بە دیلگرتنی رێبەرایەتی نەئافرێندراون، ئەو نەڕەخساندن و نەئافراندنە قورسایى دەخاتە سەر شانی مرۆڤەکان. ئیتر سوێندخواردن سوودی نییە، پێویستە مرۆڤ سوێند و بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات".

شەریک ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک سوێند و بەڵێن جێبەجێ کران هەلومەرجەکانی بەدیلگرتنی رێبەرایەتی نامێنێت و وتی: "بۆ ئەوەش رێبەرایەتی هەموو شتێکی پێ بەخشیوین، شتێک نەماوە کە پێ نەبەخشیبین. لەناو هەلومەرجی دیلگیراویشدا زۆر شتی پێشکەش کردین. ئەوەی کە دەبێت ئێمەش بیکەین جێبەجێکردنی سوێند و بەڵێنە".

شەریک راشیگەیاند، کاریگەریی ئۆجالان لەسەر کۆمەڵگە و گەل رۆژ بەرۆژ زیاتر دەبێت و وتی: "گەل ئەوەمان لێ چاوەڕوان دەکات، کە سەربازی دڵسۆزی رێبەرایەتی بین، ببینە هاوڕێی رێبەرایەتی و بەرپرسیارییەکانی جێبەجێ بکەین".

ر.م