شەریک: ٤ی نیسان بە تێکۆشان پیرۆز دەکرێت

جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و گۆشەگیری ئیمڕالی کرد و وتی، "٤ی نیسان بە تێکۆشان پیرۆز دەکرێت.

جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە ڕایگەیاند ٤ی نیسان لەکاتێکدا پێشوازی دەکرێت کە گۆشەگیریەکی قوڕس لە ئیمڕالی هەیە و وتی، "لەدژی گۆشەگیری پێویستی بە تێکۆشان هەیە.

هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژی ڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد وەک ژنانەوە، ئازادی پیرۆز دەکەن.  جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەش لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەمبارەیەوە شیکردنەوەی گرنگی کرد.

٤ی نیسانی راستەقینە بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێشوازی دەکرێت

شەریک ڕایگەیاند، لە ئیستادا کە گۆشەگیریەکی قۆڕس لەسەر ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان هەیە پێشوازی لە ٤ی نیسان دەکرێت و بۆیەش پێویستە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان بە تێکۆشان پێشوازی لێبکرێت و وتی، "سەرەتا ٤ی نیسان لە رێبەر ئاپۆ و هەموو گەلی کوردستان و هەموو مرۆڤایەتی کە بەدوای تێکۆشانی ئازادیەوەن پیرۆز دەکەم. ڕێبەر ئاپۆ باسی ئەو ڕۆژە بەختەوەرانەی کردووە کە چۆن دروست دەبن. ئێمەی فیر کردووە کە پێویستە ئێمە چۆن پێشوازی لەم جۆرە ڕۆژانە بکەین. لەبەرئەوە ئێمە لەم بڕوایەداین، ٤ی نیسانی ڕاستەقینە بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێشوازی لێدەکرێت. جارێکی تر دەمەوێت بڵێم ئێمە لەسەر ئەو بڕیارە بەردەوامین و لەناو تێکۆشان و هەوڵداین."

گەل بە گەشکردنی تێکۆشان وڵامی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ دەداتەوە

ڕێبەر ئاپۆ لە دوایین چاوپێکەوتندا لەگەڵ پارێزەرانی ئاماژەی بە پرسی تەندروستی خۆی لەم دۆخەدا دابوو. ڕایگەیاندبوو، بۆ لە دۆخی بەم شێوەیەدا باسی تەندروستی دەکرێت؟ ئەو شتەی کە ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی پێداوە، لەهەمانکاتدا بۆ ئێمە فەرمانێکە کە چۆن پێشوازی لە ٤ی نیسان بکەین. ئێمە ئەو فەرمانەمان وەرگرت. ئەمڕۆ لە چیاکان گەریلاکانی ئازادی بۆ ئەو فەرمانە تێدەکۆشن. لە ڕۆژئاوا گەل لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە بەرخۆدان ئەو فەرمانە جێبەجێ دەکەن. لە بەرخۆدانی عەفریندا گەل بە بەرخۆدانەکەیان ئەو فەرمانە جێبەجێ دەکەن. لە باشووری کوردستان گەل بە هەڵوێستی خۆی بۆ پشتگیریکردن لە یەکێتی نەتەوەیی، لەدژی قڕکردنی دەوڵەتی تورک، بە پێی ئەو فەرمانە دەجوولێتەوە. لە هەمانکاتدا کورد و دۆستەکانی لە دەرەوەی وڵات لەسەر فەرمانی ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەرێک دەیبینن و لەسەر ئەم بناغەیە تیدەکۆشن. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە شوێنەکانی تر گەل وڵامی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ دەداتەوە و هەڵوێست دەردەبرێت.

جیهان لەدژی پەتای کۆرۆنا دەجەنگێت و دەوڵەتی تورک هێرشی داگیرکەری خۆی بەردەوامی پێدەدات

دوای ئەم قۆناغەیش دەبێت پێشوازیکردنی ٤ی نیسان بەم شێوەیە بێت. ئەگەر جگە لەم رێگایە ڕێگایەکی تر بۆ پێشوازیکردنی ٤ی نیشان هەبووایە، بێگۆمان ئەو ڕێگا و ڕێبازانە دەگیرانەبەر. بەلام بارودۆخی ئیستا ئەوە دەخوازێت کە بە گەشکردنی تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەرایەتی دەتوانرێت ئەنجام بەدەستبهێنرێت. ڕێبەر ئاپۆ لەژێر گۆشەگیریەکی زۆر سەختدایە. کەسێک کە لە ژێر گۆشەگیری قۆڕسدایە نابیک وەک ئەوەی لە دۆخێکی ئاساییدایە واتە بە ڕۆژبوونی خۆی بدات. ئەوەش پێمان دەڵێت کە بەم شێوەیە نابێت. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بوو و کۆتایی بە گۆشەگیری هات، ئەو کاتە دەتوانین لەسەر ئەو بناغەیە پێشوازی لە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بکەین. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هەموو شێوەیەک هێرشەکانی فراوان دەکات. لە ڕۆژی ئەمرۆماندا هێرشەکان بەردەوامن. ئەمڕۆ جیهان و مرۆڤایەتی لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدەکۆشێت و لە هەموو جیهان ڕێوشوێن گیراونەتەبەر. هاتوچۆی دەرەوە قەدەغەیە. بەڵام لەم دۆخەدا دەوڵەتی قڕکەری تورک لە چیاکان هێرش دەکاتە سەر گەریلاکانی ئازادی. هێرش دەکاتە سەر گەلی باشووری کوردستان. لە ڕۆژئاوا بەردەوامی بە هێرشەکانی دەدات. لە باکووری کوردستان و تورکیا هێرشە سیاسیەکان بەردەوامە. هەموو ڕۆژێک بە دەیان کەس دەستگیر دەکرێن و ڕاپێچی زیندانەکانیان دەکات. مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو شوێنێکی تورکیا زیاد بووە، بەڵام دەست لە هێرشە قڕکەرەکانی هەڵناگرێت.

لە ٤ی نیساندا پێویستە نەمان بنێژرێن

لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا نابێت وەک ئەوەی لە دۆخێکی ئاساییدا بین ڕۆژبوونی رێبەر ئاپۆ پێشوازی بکەین. هەموو گەلی کوردستان ئەم شتە دەزانێت. هەموو گەلان جیهان کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن و بەدوای ئازادیەوەن ئاگاداری ئەم دۆخەن و بە پێی دۆخەکە ڕۆژبوونی رێبەر ئاپۆ پێشوازی دەکەن. لە چیاکانیش لەسەر ئەم بناغەیە پێشوازی لە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت. پیشتریش نەک لە چیاکان لە هەموو شوێنێکی کوردستان و لە هەموو شارەکان ٤ی نیسان بە جۆش و خڕۆشەوە پێشوازی لێدەکرا. نەمامی نوێ لەناو سروشت و چیاکان نێژران. ئەو دارانە نیشانەی سەربەخۆبوونە. لەم ساڵانەشدا ئەو میراسە بەردەوامە و لە ئێستا بەدواوەش بەردەوام دەبێت. ئەوە بە واتای زیندووبوونەوەی ژیان دێت و بۆ بەدەستهێنانی ژیانی ئازادیش بۆ ئێمە دەبێتە هێڵێک. ژیانی ڕیبەر ئاپۆ بۆ پێکهێنانی ئەم شتانە بۆ ئێمە دەبێتە هێڵێک.

ڕێبەر ئاپۆ هیچ کاتێک بە شێوەیەکی ئاسایی سەیری ژیانی نەکردووە. ڕیبەر ئاپۆ هەموو ژیانی خۆی بە تێکۆشانی ئازادی بەخشی. ئەمڕۆش هەمان شت دەکات. بەرپرسیاری خۆی بەجێ دەهێنێت. بەم شێوەیە ڕۆڵی پێشەنگایەتی خۆی بەجێدەهێنێت. پێمان دەڵێت کە پێویستە ئێمە ٤ی نیسان چۆن پێشوازی بکەین.

ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمڕالی داستانی بەرخۆدان دەنووسێتەوە و وڵامی قڕکردن دەداتەوە

لەم دۆخەدا بۆ ئەوەی بتوانین ڕۆژبوونی ڕیبەر ئاپع بە ڕاستی پیرۆز بکەین پێویستە لەسەر رێچکەی ڕێبەر ئاپۆ خەبات بکەین و لەسەر ئەو هێڵە بجووڵێینەوە. ئێمە بەم بەرپرسیاریە پێشوازی لە ٤ی نیسان دەکەین. ئێمە دەزانین دەوڵەتی قڕکەری تورک لەسەر ڕەتکردنەوە و لەناوبردنی گەلی کورد دروست بووە. بۆ ئەوەی گەلی کورد لەناوببات هەموو دەرفەتێکی خۆی بەکاردەهێنێت. پێشتریش ئەو شتەی کرد. دیمەنێکی وایخوڵقاند کە لەسەر هەندێک پلاتفۆرمی دەیەوێت دەرفەتی چاوپێکەوتن بڕەخسێنێ. هەندێک کۆبوونەوە ئەنجامدران. چاوپێکەوتنەکانی ئۆسلۆ و ئیمڕالی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بەشێک لەو شتە بوو. بەلام دەوڵەتی تورک هەموو چاوپێکەوتنەکانی وەک چارەسەری دیموکراتیانەی دۆزی کورد نەبینی بەڵکو وەک پارچەیەک لە شەڕی تایبەت لەقەڵەمیدا. دواتر هێرشەکانی زۆرتر کرد. هۆکاری ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٠ و ٢٠١١ دا هێرشەکانیان زۆرتر کرد ئەوە بوو. دوای ساڵی ٢٠١٢ لە هەموو شوێنێکی کوردستان کالەکۆل و بەنداڤ و ڕێگای سەربازیان دروست کرد. بەو شێوەیە جارێکیتر هەوڵیاندا کوردستان داگیر بکەنەوە. دەوڵەتی تورک تا ئێستاش وازی لەو هەڵوێستەی نەهێناوە. بۆ ئەنجامدانی ئەو شتانەش هەموو هێزێکی بەکارهێناوە. لەسەر ئەو بناغەیە هێرشەکانی لە لوتکەدایە. گەریلاکانی کوردستان لە چیاکان بەرخۆدان دەکەن و وڵامی پێویست دەدەنەوە. لە ڕۆژئاوا، باشوور، ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان گەل خاوەنداری لە ناسنامەی خۆی دەکات و خاوەنداری لە ڕاستی خۆی دەکات. ڕیبەر ئاپۆ لە ئیمڕالی وڵامی پێویست دەداتەوە. جگە لەم شتانە نابێت بە هیچ شێوەیەکی تر ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پێرۆز بکرێت. ئەوانەی دەیانەوێت ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز بکەن، پێویستە لەسەر ئەم راستیە بچووڵێنەوە.

دەوڵەتی تورک زۆر تەنگاو بووە. هێرشەکانی لەسەر گەلی کورد زیاد کردووە بەڵام دیسا ئەو ڕاستیە ناگٶڕێت. لەهەمانکاتدا بە واتای ئەوەیە کە لەربەر تێکچوونە. بە هیچ شێوەیەک بەم هێرشانەی ئەنجام بەدەستناهێنێت. لە داهاتووشدا گەریلاکانی کوردستان وڵامی واتادار بە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ دەدەنەوە. گەلی کوردستان لەسەر ئەم بناغەیە بەردەوامی بە تێکۆشان دەدات. دۆستانی کورد و خۆبەخشانی تێکۆشانی ئازادی کورد بەم شێوەیە وڵامی ڕێبەر ئاپۆ دەدەنەوە. بارودۆخ بۆ ئەوە زۆر گرنگە. لە ڕووی ئابۆری، سیاسی، سەربازی و دیپلۆماسیەوە دەوڵەتی تورک ناتوانێت لەبەرانبەر تێکۆشانی هاوبەشی گەلان بوەستێتەوە. کاتێک ئەو شتانە بە ڕاستی ئاماژەیان پێبکرێت دەبێتە وڵامدانەوە بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ و دەبێتە ڕوح و واتای ٤ی نیسان. لەسەر ئەم بناغەیە جارێکیتر ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەم. ٤ی نیسان لە گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی  و هەموو جیهان کە بەدوای ئازادیەوەن پیرۆز بێت."

ف.ق