شەڤین ئالاجا هاوسەرۆکی شارەوانی قەرس رەوانەی زیندان کرا

شەڤین ئالاجا هاوسەرۆکی شارەوانی قەرس کە دەسەڵاتی فاشیستی دەوڵەتی تورک قەیومی لە پۆستەکەی جێگیر کرد، لەگەڵ ٣ لە ئەندامانی هەدەپە دوای ئەوەی لە بەرواری ١ی تشرینی یەکەم دەستگیر کران، بڕیاری گرتنیان بۆ دەرکرا و رەوانەی زیندان کران.

هەر یەک لە شەڤین ئالاجا هاوسەرۆکی شارەوانی قەرس، جەنگیز ئانلی هاوسەرۆکی رێکخستنی هەدەپەی شاری قەرس و هەر یەک لە مستەفا یاردمجیئەر، شەنگول ئەرکمەن و موعەزەز چاغریتەکینجی لە ١ی تشرینی یەکەم دەستگیر کرابوون.

لەو٥ کەسەی دەستگیر کران لە دادگای شاری قەرس بڕیاری گرتن بۆ چواریان دەرکرا و موعەزەز چاغریتەکینجی ئازاد کرا.

لە شاری قەرس لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە دژی سیاسەتمەدار و ئەندامانی هەدەپە، ٢١ کەس دەستگیر کرابوون و لەو ژمارەیە بڕیاری گرتن بۆ ١٦ کەسیان دەرکرا و لەوانەی زیندان کران.

ز.ش