ئه‌ده‌سا جه‌ژنه یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌تی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) هه‌ڵسه‌نگاند.
جه‌ژنه ده‌ستنیشانی كرد، له تێكۆشانی ٤٠ ساڵه‌ی په‌كه‌كه‌دا له‌وانه‌یه شه‌ڕێكی سه‌ختی وه‌ك ئێستا ڕووی نه‌دابێت. به‌تایبه‌ت ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه به هێرشه‌كانی ٢٤ی ته‌مووزی ٢٠١٥ ده‌ستی پێكرد، ئه‌مساڵ هه‌ڵكشاوه بۆ به‌رزترین ئاست. گوتیشی، «شه‌ڕ له دژی ده‌وڵه‌تی تورك ته‌نیا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و باكووری كوردستان ناكرێت، ئه‌م شه‌ڕه له باشووری كوردستان، ڕۆژئاوای كوردستان و ڕووبه‌رێكی به‌رفره‌وان ده‌كرێت. فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په له به‌رانبه‌ر به‌رخۆدانی گه‌ریلا شكستی هێناوه.»
جه‌ژنه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌م دۆخه ڕزگار بكات، هێشتا هێرشكارانه ڕه‌فتار ده‌كات. له‌وباره‌یه‌وه گوتی: «ده‌یه‌وێت له باكوور، باشوور و ڕۆژهه‌ڵات ئه‌نجامێك به‌ده‌ستبێنێت. فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان وه‌ك به‌ربه‌ست له به‌رده‌م سیاسه‌تی له‌ناوبردن و نكۆڵیكاریی خۆی ده‌بینێت. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گه‌لی كورد قڕ بكات، پێویسته به‌ر له هه‌ر شتێك ئه‌م به‌ربه‌سته لاببات. هێرشه‌كان له خواكورك، عه‌فرین و شه‌نگال له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌كرێن. پێویسته هه‌موو كه‌س بزانێت كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك له داهاتوودا سه‌ختتر ده‌بێت.»
ئه‌ده‌سا جه‌ژنه هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه سوپای توركی داگیركه‌ر، سه‌رباز و ته‌كنیكی سه‌ربازی له‌سه‌ر گرده‌كانی شه‌مزینان و سه‌ر سنوور زیاد كردووه و له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا قورسایی خستووه‌ته‌سه‌ر تاكتیكی كۆنتراگه‌ریلا (دژه گه‌ریلا)ی هاوشێوه‌ی ژیته‌م، حیزبوڵا، تیمی خه‌نجه‌ر و تیمی ئه‌سه‌دوڵا. ناوبراو گوتیشی، ده‌وڵه‌تی تورك به به‌كارهێنانی كۆنترا ده‌یه‌وێت گه‌لی كورد بترسێنێت و وه‌های لێ بكات ته‌سلیم بێت.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی یه‌ژا ستار ڕایگه‌یاند، به كه‌مین و بۆمباران له ڕێی ئۆبوس و هاوه‌ن، سوپای تورك هه‌وڵده‌دات ڕێ له كاری كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریی ناوچه‌كه بگرێت.
«تاكه سه‌رچاوه‌ی بژێویی گه‌لی ناوچه‌كه كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه. به‌ڵام به‌هۆی هێرش و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌خت ئه‌م كاره ناكرێت. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت له ڕێی ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵه‌وه ته‌ربیه‌تی گه‌لی شه‌مزینان بدات. ده‌یه‌وێت سیخووڕی و جاشایه‌تی بكاته تاكه سه‌رچاوه‌ی بژێوی. به‌ڵام زۆرینه‌ی گه‌لی شه‌مزینان سه‌ر بۆ ئه‌م سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك نانه‌وێنێت. سیخووڕی و جاشایه‌تی قبووڵ ناكات.»
گه‌ریلا به ڕێبازی نوێ جموجۆڵ ده‌كات
ئه‌ده‌سا جه‌ژنه له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا گوتی، سوپای تورك كه له وشكانییه‌وه ناتوانێت به‌رانبه‌ر گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان شه‌ڕ بكات و جه‌ساره‌تی ئه‌وه‌ی نییه، هه‌وڵ ده‌دات له ڕێی ته‌كنیكییه‌وه ئه‌نجام به‌ده‌ست بێنێت. ده‌ستنیشانی كرد كه فاشیزم له‌م پێناوه‌دا هه‌موو تواناكانی به‌كاردێنێت.
«گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستانیش به به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی خۆیان هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك تێكده‌شكێنن و ناهێڵن ئه‌نجامێك به‌ده‌ستبێنن. ئه‌مه‌ش پیشانی ده‌دات كه گه‌ریلا له هه‌موو كات زیاتر به‌هێزه. پێویسته هه‌موو كه‌س به‌مه بزانێت كه؛ له پراكتیكی ٤٠ ساڵه‌ماندا ده‌بینرێت و ڕوونه كه ئێمه ده‌توانین وه‌ڵامی ئه‌م هێرشانه بده‌ینه‌وه. گه‌ریلا به ڕێبازی نوێ، هێرشه‌كانی له‌ناوبردن تێكده‌شكێنێت كه له لایه‌ن دیكتاتۆره‌تیی ئاكه‌په\ئه‌ردۆغانی فاشیست و قڕكه‌ر ئه‌نجام ده‌درێن.»
جه‌ژنه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له ئێستا به‌دواوه‌ش به ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیی خۆیان هه‌ڵده‌ستن و گوتی: «گه‌ریلا له‌م كاته‌دا نه‌ك ته‌نیا هێرشه‌كانی دوژمن ده‌شكێنێت، له هه‌مان كاتدا دوژمنیش پێكدا ده‌دات. گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار كه به‌رخۆدانی خۆیان گه‌ش ده‌كه‌ن، ناهێڵن كه فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په له‌سه‌رپێ بمێنێته‌وه.»
له درێژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیدا ئه‌ده‌سا جه‌ژنه فه‌رمانده‌ی یه‌ژا ستار، شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵه‌كانی خۆی؛ ئاگری، مه‌زڵووم پیردۆغان، هه‌مزه باز تێكۆشین، ئاتاكان ماهیر و زه‌كی شه‌نگالی به‌بیر هێنایه‌وه و گوتی: «ئه‌وانه‌ی كه شۆڕشگێڕانی تێكۆشانی شۆڕشی كوردستانیان نامه‌ردانه شه‌هید كرد با خۆشحاڵ نه‌بن. په‌كه‌كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه. قات به قات تۆڵه‌ی ئه‌م شه‌هیدانه‌یان لێ ده‌كرێته‌وه و له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ده‌یبینن. پارته‌كه‌مان هێز و جه‌ساره‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی هه‌یه. گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان و گه‌لی كورد ئه‌م هێزه‌یان هه‌یه. هه‌ر كه‌س ده‌یه‌وێت بزانێت چۆن تۆڵه ده‌كرێته‌وه، با سه‌یری ئه‌نجامه‌كانی ٣٠ ساڵی ڕابردوو بكه‌ن. تۆڵه‌كردنه‌وه نزیكه. بۆ ئێمه هه‌موو شوێنێك مه‌یدانی جه‌نگه.»
s.m