سنوور ڕۆژهه‌ڵات یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی گه‌ریلا له هه‌رێمی برادۆست، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی «قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ (ئاب)» ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه تێكۆشانی كوردستان به ڕۆحی ١٥ی ته‌باخ ده‌كرێت.
ڕۆژهه‌ڵات ده‌ستنیشانی كرد كه ١٥ی ته‌باخ (ئاب) میراتێكه بۆ ژن و لاوانی كورد و گوتی: «له‌پێناو ئافراندنی ژیانێكی واتادار، ئازادی و دیموكراتی تێكۆشان ده‌كرێت. به‌رخۆدانی مه‌زڵووم دۆغان له زیندان باشترین نیشانه‌ی ئه‌م تێكۆشانه‌یه. له دژی سیاسه‌ته‌كانی نكۆڵی و له‌ناوبردن، گه‌لی كورد له‌پێناو ژیانی ئازاد به ناسنامه و ئیراده‌ی خۆی تێكۆشا. گه‌لی كورد به ڕۆحی ١٥ی ته‌باخ هه‌بوونی خۆی ناسی. به‌م ڕۆحه بووه خاوه‌نی كولتوور، ناسنامه و زمان. ئه‌م ڕۆحه گوزارشتی زمان، كولتوور و هه‌بوونی ئێمه‌یه. دوژمن نه‌یتوانی خۆی له به‌رانبه‌ر ئه‌م ڕاستییه‌دا ڕابگرێت.»
«ڕۆحی ١٥ی ته‌باخ، ڕۆحی یه‌كگرتنی هه‌ست و باوه‌ڕی ژنانی كورده»
فه‌رمانده سنوور ڕۆژهه‌ڵات هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ژنانی كورد خۆیان ناسیوه و به‌م ڕۆحه تێده‌كۆشن.
«ڕۆحی ١٥ی ته‌باخ، ڕۆحی یه‌كگرتنی هه‌ست و باوه‌ڕی ژنانی كورده. سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له ڕێی ئایدیۆلۆژیای خۆی ده‌یه‌وێت هه‌بوونی ژنانی كورد بته‌زێنێت. به ژن و كۆمه‌ڵگه‌ی كورد ده‌ڵێت، [ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ی، پێویسته به گوێره‌ی من بژی]. ڕۆحی ١٥ی ته‌باخ سیاسه‌ته‌كانی نكۆڵی و له‌ناوبردنی له‌م شێوه‌یه‌ی پووچه‌ڵ كرد. ١٥ی ته‌باخ، ڕاپه‌ڕینی گه‌ش كرد و تێكۆشانی واتادارتر كرد. ژنانی كورد، گه‌لی كورد و گه‌لانی بنده‌ستی كرده یه‌ك. هاواری ئازادی گه‌ش كرد. به ڕۆحی ١٥ی ئاب تێكۆشان واتادار بوو.»
«هێزه‌كانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار به ڕۆحی ساڵی ١٩٨٤ شه‌ڕ ده‌كه‌ن»
فه‌رمانده سنوور ڕۆژهه‌ڵات ده‌ستنیشانی كرد كه به‌رخۆدانی باشووری كوردستانیش به ڕۆحی تێكۆشانی ١٥ی ته‌باخ ده‌كرێت.
«داگیركاریی حكوومه‌تی ئاكه‌په‌ی فاشیست له باشووری كوردستان و ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وامه‌كان له‌پێناو له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورده. هێزه‌كانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له دژی ته‌كنیكی پێشكه‌وتووی ئاكه‌په هیچ كاتێك هه‌نگاوی به‌ره‌و دواوه نه‌نا. وه‌ك گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له خواكورك، ئێمه به‌م ڕۆحه‌وه ده‌ژین و جموجۆڵ ده‌كه‌ین. تێكۆشانی ئێمه هه‌میشه به‌رده‌وام بووه و له دژی هه‌موو هێرشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت. هێزه‌كانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له هه‌رێمی خواكورك به ڕۆحی ساڵی ١٩٨٤ شه‌ڕ ده‌كه‌ن و هه‌بوونی خۆیان ده‌پارێزن.»
ڕۆژهه‌ڵات باسی له‌وه كرد كه ئه‌وان به گیانی فه‌رمانده بێریتان، زیلان، نوودا و ڤیان هه‌روه‌ها به ڕۆحی تێكۆشانی ١٥ی ته‌باخی ١٩٨٤ تێده‌كۆشن. له‌وباره‌یه‌وه گوتی: «ئه‌م ڕۆحه زیاتر واتادار ده‌كه‌ین. ئێمه ئه‌و چه‌په‌ره ناهێڵین كه له ئیمڕاڵی له ده‌وری گه‌لی كورد و ژنان دروستكراوه و هه‌بوونی خۆمان له‌نێو تێكۆشاندا زیاتر واتادار ده‌كه‌ین.»
«گه‌لی كورد گه‌لێكی وه‌هایه كه ڕێز له هه‌بوونی خۆی ده‌گرێت و دڵسۆزی خاكی خۆیه‌تی. وه‌ك هێزه‌كانی یه‌ژا ستار ئێمه به به‌رپرسیاره‌تیی زیاتر مامه‌ڵه ده‌كه‌ین و هێزی خۆمان واتادار ده‌كه‌ین. هێزی ئێمه هه‌موو ژنانی كورد ده‌خاته نێو گه‌ڕان به‌دوای ئازادی‌دا. پێویسته ژنانی كورد خاوه‌نداره‌تی له میراتی مێژوویی خۆیان بكه‌ن.»
s.m