فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆردومانی گوندی ناودارۆك-ی برادۆستیان كرد

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆردومانی گوندی ناودارۆك-ی ناوچه‌ی برادۆست-یان كرد له‌ باشووری كوردستان. له‌ ئه‌نجامدا زیانێكی زۆر به‌ ڕه‌ز و باخی هاوڵاتییانی سیڤیل گه‌یشت.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆردومانی گوندی ناودارۆك-ی ده‌ڤه‌ری برادۆستیان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ ئاگر كه‌وته‌وه‌ و زیانێكی زۆر به‌ ڕه‌ز و باخی هاوڵاتییانی سیڤیل گه‌یشت.

سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه‌ ڕایانگه‌یاند، هێرشی داگیركه‌ر به‌رده‌وامه‌ و هاوڵاتییان ناتوانن هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ بده‌ن.

s.m