فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی بناری قه‌ندیلیان كرد
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا جارێكی دیكه گونده‌كانی زارگه‌لی و بۆكریسكانیان له بناری قه‌ندیل بۆردومان كرد.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا جارێكی دیكه گونده‌كانی زارگه‌لی و بۆكریسكانیان له بناری قه‌ندیل بۆردومان كرد.
ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١١:١٨ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا جارێكی دیكه ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی زارگه‌لی و بۆكریسكانی بناری قه‌ندیلیان بۆردومان كرد.
له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه زیانێكی زۆر به باخ و سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشت. ژماره‌یه‌كی زۆری باخچه‌كانی گوندنشینان سووتان و تا ئێستاش ئه‌و ئاگره دانه‌مركاوه‌ته‌وه كه به‌هۆی بۆردومانه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
حاجی نوره‌دین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ده‌رباره‌ی بۆردومانه‌كه به ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی ڕاگه‌یاند، «هێرشه‌كه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ده‌وڵه‌تی تورك به‌م هێرشانه هاوڵاتییانی سیڤیل ده‌كاته ئامانج و ڕه‌ز و باخی هاوڵاتییان ده‌سووتێنێت. ده‌یانه‌وێت به‌م هێرشانه گوندنشینان ناچار بكه‌ن كه هه‌رێمه‌كه چۆڵ بكه‌ن.»
حاجی نووره‌دین گوتیشی، ده‌وڵه‌تی تورك ناتوانێت به‌و هێرشانه هاوڵاتییان بترسێنێت، هه‌میشه گه‌لی باشووری كوردستان و ته‌ڤگه‌ری ئازادی له ته‌ك گه‌ریلاكان و دۆزی كورد ده‌بن و پشتگیری گه‌لی قه‌ندیل ده‌كه‌ن.
s.m