فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی سنووری هه‌ولێر و دهۆكیان كرد
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ده‌وروبه‌ری گوندی سێگرێی ناوچه‌ی نهێلیی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی و ناوچه‌ی چیادێڵی سه‌ربه شارۆچكه‌ی سیده‌كان-یان كرد.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ده‌وروبه‌ری گوندی سێگرێی ناوچه‌ی نهێلیی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی و ناوچه‌ی چیادێڵی سه‌ربه شارۆچكه‌ی سیده‌كان-یان كرد.
هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له دژی باشووری كوردستان به‌رده‌وامن. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی گوندی سێگرێی قه‌زای ئامێدی-یان كردووه له سنووری پارێزگه‌ی دهۆك. تا ئێستا ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه هیچ زانیارییه‌ك به‌ده‌ستنه‌خراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ناوچه‌ی چیادێڵ-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی سیده‌كان-یان كرد له سنووری پارێزگه‌ی هه‌ولێر.
ئه‌و شوێنه‌ی بۆردومان كراوه نزیكه له شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتییانی سیڤیل و باره‌گه‌كانی په‌ده‌كه-شی لێن. به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كه ئاگر له ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
s.m