فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا دەورووبەری بارەگایەکی پەدەکەیان بۆردمانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکیا هەرێمى برادۆست لە باشوورى کوردستانیان بۆرمانکرد و لە بۆردومانەکەیاندا دەورووبەری بارەگاکانى پارتى دیموکراتى کوردستان (پەدەکە)یان کردە ئامانج.

ئاژانسى هەواڵى رۆژ نیوز بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ناوچەى لێلیکانیان لە برادۆست بۆردومانکرد. ئەو شوێنەى  بۆردومانکراوە نزیکی بارەگاى پێشمەرگەکانى پەدەکەیە لە لێلیکان.

بۆردومانەکە پێشنوەڕۆى ئەمڕۆ روویداوە و ٢ جار ئەو ناوچەیە بۆردومانکراوە. تا ئێستا زانیارییەکى روون لەبارەى ئەنجامى بۆردومانەکانەوە لە بەردەستدا نییە.

ر.م