فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورک هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا و بەدلیسیان بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ئاڤشین و زاپ لە هەرێمی پاراستنی مەدیا و ناوچەى شێخ جومعەیان لە بەدلیس بۆردومانکرد.
فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ئاڤشین و زاپ لە هەرێمی پاراستنی مەدیا و ناوچەى شێخ جومعەیان لە بەدلیس بۆردومانکرد.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو بۆردومانەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:
لە بەدلیس ٣ گەریلا شەهید بوون
"رۆژی ٢٣ی ئادار فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ناوچەى شێخ جومعەیان لە بەدلیس بۆردومانکرد. بەهۆی ئەو بۆردومانەوە ٣ هەڤاڵمان شەهید بوون. دواتر زانیاری لەسەر ناسنامەى ئەو شەهیدانە بڵاودەکەینەوە.
هەرێمەکانى زاپ و ئاڤاشین بۆردومانکران
لە ١٣ی ئایاردا فڕۆکە جەنگیەکانى کۆماری تورکیای داگیرکەر لە کاتژمێر ١٥:٠٠ دا ناوچەى ئەشکەوتى برینداران لە هەرێمی زاپ و لە کاتژمێر ١٣:٠٠ و ٢٠:٣٠ دا ناوچەى تەپە سور لە هەرێمی ئاڤاشین لە هەرێمەکانى پاراستنی مەدیان بۆردومانکرد. لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتوە".
ژ.ت