فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئامێدی بۆردوومان دەکەن

ڕاگەیەنرا کە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا دەرووبەری ئامێدیە بۆردوومان دەکەن.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە هەرێمەکە دەست کەوتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا ماوەی کاتژمێرێکە چیاکانی دەرووبەری شارۆچکەی ئامێدی باشووری کوردستان بۆردوومان دەکەن.

تائیستا هیچ زانیارییەک دەربارەی زیانەکانی ئەو بۆردوومانەوە بلاونەبووەتەوە. فڕۆکەکانی سوپای تورکیا پێشتریش گوندەکانی ئامێدی-یان بۆردوومان کردبوو.