فه‌رمانده‌ی گشتیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) موراد قه‌ره‌یلان ده‌رباره‌ی هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له باشووری كوردستان و به‌رخۆدانی گه‌ریلا دژبه داگیركاری، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوا.
قه‌ره‌یلان له سه‌ره‌تای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سه‌رنجی خسته سه‌ر به‌رخۆدانی مانگرتن له خواردن و ڕۆژووی مردن كه دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌ڕێوه‌چوون. گوتی، «له ئه‌نجامی ئه‌و به‌رخۆدانه، چالاكییه گیانفیداییه‌كانی زیندانییان و تێكۆشانی دایكانی له‌چك سپی دیواره‌كانی گۆشه‌گیری له ئیمڕاڵی هه‌ڵوه‌شێنراون.» قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌وانه‌یه به‌ته‌واوی كۆتایی به گۆشه‌گیری نه‌هاتبێت، به‌پێی پڕۆسه سیاسییه‌كان ده‌كرێت بگۆڕێت، به‌ڵام دیواری گۆشه‌گیریی تووند هه‌ڵوه‌شێنراوه.
قه‌ره‌یلان به‌ڕێز و منه‌ته‌وه یادی شه‌هیدانی به‌رخۆدانی كرده‌وه و سڵاوی شۆڕشگێڕی ئاراسته‌ی هه‌موو چالاكان به‌تایبه‌ت دایكانی خۆڕاگر كرد. هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له هاوڕێیه‌تیكردنی ئۆجالان.
موراد قه‌ره‌یلان باسی له په‌یامه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئۆجالان كرد و گوتی، «ڕێبه‌ر ئاپۆ نه‌ك ته‌نیا بۆ كێشه‌كانی توركیا كوردستان، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هێزێكی چاره‌سه‌رییه. په‌یامه‌كانی ئه‌و جارێكی دیكه ئه‌م ڕاستییه‌ی خسته‌ڕوو. فه‌لسه‌فه، ڕوانگه و هێڵی ئه‌و خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی گه‌لانه. ئه‌مه به‌ڕوونی بینرا.»
«ڕێبه‌ر ئاپۆ زۆر هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ڕاكێشێته سه‌ر زه‌مینه‌ی دیموكراتی. له‌م بابه‌ته‌دا به‌سه‌بر و ویسته‌وه تێده‌كۆشێت. جارێكی دیكه بینرا كه به ئیراده و پێداگرییه‌كی گه‌وره‌وه به‌رده‌وامی به‌م تێكۆشانه‌ی خۆی ده‌دات.»
كۆنسێپتی نوێی شه‌ڕ؛ پیلانی له‌ناوبردن له باكوور و پیلانی داگیركاری له ڕۆژاڤا و باشوور
فه‌رمانده‌ی گشتیی نه‌په‌گه موراد قه‌ره‌یلان سه‌رنجی خسته سه‌ر كۆنسێپتی نوێی ده‌وڵه‌تی تورك و گوتی، «ده‌وڵه‌تی تورك به‌هۆی ئه‌وه‌ی له شه‌ڕ و هێرشه‌كانی پێشوو سه‌رنه‌كه‌وت، ده‌ستی به كۆنسێپتێكی نوێی شه‌ڕ كردووه. ده‌وڵه‌تی تورك گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ناتوانێت له‌نێو سنووره فه‌رمییه‌كانی توركیا به هێرشه‌كانی ئه‌نجام به‌ده‌ستبێنێت. بۆیه ئیدی نه‌ك ته‌نیا له سنووره فه‌رمییه‌كانی توركیا، هه‌روه‌ها له‌نێو [سنووره‌كانی میساقی میللی] و له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رده‌وامی به هێرشه‌كانی ده‌دات. له‌به‌رئه‌وه ناوه‌ڕۆكی كۆنسێپتی نوێ وه‌هایه؛ له باكووری كوردستان جێبه‌جێكردنی [پیلانی له‌ناوبردن] له باشوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش ته‌واوكردنی هه‌وڵه‌كانی داگیركاری. پێی وایه ده‌توانێت كێشه‌ی سه‌د ساڵه‌ی كورد و كوردستان به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌ر بكات. واته ده‌یه‌وێت به سیاسه‌تی له‌ناوبردن كێشه‌كه نه‌هێڵێت.»
قه‌ره‌یلان هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی باشووری كوردستان لێی تێنه‌گه‌یشتوون و نایانه‌وێت تێبگه‌ن، ئه‌م كۆنسێپته نوێیه‌ی ده‌وڵه‌تی توركه. گوتیشی، «ده‌وڵه‌تی تورك له چێوه‌ی ئه‌م كۆنسێپته‌دا له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٨-ه‌وه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م پیلانه‌ی داگیركاری جێبه‌جێ بكات. له عه‌فرین ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی پیلانه‌كه كرد. داگیركردنی عه‌فرین، پاشان هێرشه داگیركارییه‌كان له خواكورك و كانی ڕه‌ش، داگیركردنی گردی لێلیكان له مانگی نیسان، هه‌وڵه داگیركارییه‌كان دژبه ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان ده‌ستپێكی ئه‌م هه‌وڵه داگیركارییه بوون. سه‌رنجڕاكێشه، له‌نێو سنووره‌كانی میساقی میللی-دا له دوو لای كوردستانه‌وه ده‌ستی به هه‌وڵی داگیركاری كردووه. به‌ڵام هه‌م له عه‌فرین، هه‌م له خواكورك و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به به‌رخۆدانی دژ به‌و داگیركارییه ده‌وڵه‌تی تورك زۆری لێ كوژرا. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه به‌دیهێنانی ئامانجه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده ئاسان نییه. بۆیه نه‌یانتوانی هه‌وڵه داگیركارییه‌كانیان زیاتر به‌ره‌و پێش ببه‌ن.»
قه‌ره‌یلان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، ده‌وڵه‌تی تورك له‌م سیاسه‌ته‌یدا گیری خواردووه. له عه‌فرین و لێلیكان گیری خواردووه و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌بوونی خۆی له لێلیكان بپارێزێت ده‌ستی به داگیركردنی چه‌ند شوێنێكی خواكورك كردووه.
«پێویسته هه‌موو هێزه كوردستانیان له دژی داگیركاری بوه‌ستنه‌وه»
موراد قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێویسته هه‌موو هێزه كوردستانییه‌كان له دژی ئه‌م داگیركارییه بوه‌ستنه‌وه. گوتی، «نه‌ك ته‌نیا په‌كه‌كه، به‌ڵكوو پێویسته هه‌موو هێزه كوردستانییه‌كان له دژی بوه‌ستنه‌وه. كاتێك ئێمه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه نییه بڵێین با بێن هاوكاریمان بكه‌م. نا! ئێستا هه‌وڵێكی داگیركاری له باشووری كوردستان هه‌یه، بۆیه وا ده‌ڵێین.»
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له خواكورك به هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵ-ه‌وه قه‌ره‌یلان گوتی، ئاكه‌په ده‌یه‌وێت له كه‌شوهه‌وایه‌كی شه‌ڕدا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست بێنێت و له ئیسته‌نبووڵ سه‌ركه‌وێت.
«ئه‌م هێرشه هه‌وڵێكی داگیركاریی هه‌میشه‌یییه»
فه‌رمانده‌ی گشتیی نه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چێوه‌ی هێرشی داگیركاری له خواكورك گوتی، «ده‌مه‌وێت به‌تایبه‌تی ئه‌وه ده‌ستنیشان بكه‌م؛ ئه‌م هێرشه هه‌وڵێكی داگیركاریی هه‌میشه‌ییه. هێزی سه‌ربازی و سیاسیی ئێستا به‌شی ئه‌وه ناكات كه ته‌واوی باشوور داگیر بكات، به‌ڵام ده‌یه‌وێت هه‌ر نه‌بێت ناوچه‌یه‌كی تامپۆن دروست بكات. واته به دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی تامپۆن له باشووری كوردستان ده‌یه‌وێت كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر سیاسه‌تی باشوور زیاتر بكات و به‌م كاریگه‌رییه كه‌ركووك له باشووری كوردستان داببڕێت، باشوور بچووك بكاته‌وه و زیاتر كۆنتڕۆڵی بكات. دوای دروستكردنی ناوچه‌ی تامپۆن ئه‌گه‌ر به ئامانجه‌كه‌ی بگات كه هه‌وڵی بۆ ده‌دات، ئه‌وا داگیركردنی ته‌واوی باشوور لایه‌نێكی ئه‌م پیلانه‌یه.»
قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ده‌وڵه‌تی تورك بۆ داگیركردنی خواكورك مۆڵه‌تی له ناتۆ و ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر چه‌ندین دیداری شاراوه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی ئێران و ده‌وڵه‌تی تورك كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌چوون.
موراد قه‌ره‌یلان گوتی، «دیاره ئێران ڕازی بووه به داگیركردنی خواكورك. عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئاكه‌په - مه‌هه‌په عێراق زۆر به‌جددی وه‌رناگرن. له وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له عێراق واوه‌تر، مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاندوویه‌تی. هه‌ر یه‌كسه‌ر بانگی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح-یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بچنه توركیا. دیاره پیلانی داگیركاری به‌م شێوه‌یه به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پێنراوه. سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح-یش له‌و كاته‌دا كرا كه هێرشی دژبه خواكورك ده‌ستی پێكرد. ئه‌و كاته‌ی بۆردومانێكی سه‌خت له‌سه‌ر خواكورك هه‌بوو و شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو، به‌ڕێز به‌رهه‌م ساڵح له ئه‌نقه‌ره بوو. ئه‌مه‌ش په‌یامێكی جیاوازه. ئێمه نازانین ئه‌و چه‌نده لێی تێگه‌یشتووه. به بڕوای من دروست لێی تێنه‌گه‌یشتووه. چونكه له چاوپێكه‌وتنێكی خۆیدا ده‌ڵێت، بۆ ئه‌و جێی شانازییه كه توركیا بانگهێشتی كردووه. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه نه‌یتوانیوه نیازی ڕاستی ده‌وڵه‌تی تورك بخوێنێته‌وه. هیچ شتێك له ئارادا نییه تا پێی سه‌ربه‌رز و شكۆدار بێت. ده‌وڵه‌تی تورك چاوی بڕیوه‌ته عێراق. عێراقیش وه‌ك جاران به‌جددی وه‌رناگرێت. ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌تا سه‌ربازه‌كانی توركیا له باشیك ده‌رنه‌كات ناتوانێت ببێته خاوه‌نی ئیراده.»
موراد قه‌ره‌یلان هێمای بۆ ئه‌وه كرد، هێرشی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له خواكورك هه‌وڵێكی داگیركارییه كه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌كانی ناوچه‌كه‌دا سه‌پێنراوه و هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان په‌سه‌ندیان كردووه.
ده‌رباره‌ی خه‌مساردیی كاربه‌ده‌ستانی سیاسیی باشووری كوردستان قه‌ره‌یلان گوتی، «به‌تایبه‌تی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هه‌ڵوێستێك پیشان ناده‌ن كه له ئاستی پێویستدا بێت. بێ هه‌ڵوێستن، بێده‌نگن. ئه‌گه‌ر له به‌رانبه‌ر دۆخێك یان ڕووداوێك بێده‌نگ بێت، دیاره كه‌وتووه. ئه‌مه‌ش بۆ سیاسه‌تی كوردان هه‌ڵوێستێكی ڕاست نییه. به‌دڵنیاییه‌وه نابێ ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌رده‌وام بێت.»
«ئه‌گه‌ر به‌هۆی هاوسه‌نگیی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی تورك نه‌بێت، سیسته‌می باشووری كوردستان ناتوانێت ڕۆژێكیش به‌رده‌وام بێت»
قه‌ره‌یلان ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر باشووری كوردستان گوتی، «ئه‌گه‌ر به‌هۆی هاوسه‌نگیی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی تورك نه‌بێت، ئه‌مڕۆ سیسته‌می فیدڕاڵی باشووری كوردستان ناتوانێت ڕۆژێكیش به‌رده‌وام بێت. توركیا هێرشی ده‌كاته سه‌ر و ده‌یسڕێته‌وه! مه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان نه‌یگوتبوو؛ [به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ئێمه دۆخێكی وه‌ها له باكووری عێراق هاته ئاراوه]. ئه‌گه‌ر بۆی بڕه‌خسێت له‌ناوی نابات؟ به‌هۆی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له تێكۆشانی ئازادیی باكووری كوردستان ده‌ترسێت ناتوانێت ئه‌مه بكات. هێزه‌كانی باشووری كوردستان كه سوود له‌م هاوسه‌نگییه وه‌رده‌گرن، ئێستا به فیدڕاڵی درێژه به مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن. با به‌هه‌ڵه نه‌هێته تێگه‌یشتن، بێگومان گه‌لی باشووری كوردستان ده‌یان ساڵ تێكۆشانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كرد. باجی زۆر قورسیان دا كه به‌شێكی له دۆخی ئێستادایه. به‌ڵام كه‌شوهه‌وای سیاسی، ئیعتیبار و ڕاستیی ئه‌و هێزه‌ی به په‌كه‌كه و تێكۆشانی ئازادیی كوردستان له سێ پارچه‌كه‌ی دیكه‌ی كوردستان به ناوی كوردستان ئافرێنراوه، ئه‌وه‌نده ڕوونه كه نه‌شاردرێته‌وه. ئه‌گه‌ر سیاسه‌تێكی ڕاست هه‌بێت، ده‌توانێت ڕۆڵێكی زۆر باش بگێڕێت. كاتێك ده‌ڵێین [ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان ده‌ستكه‌وتی هاوبه‌شن] مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه‌یه.»
قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند، سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك ئێستا له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی-یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. گوتیشی، «زیهنیه‌تی مه‌هه‌په باڵاده‌سته. به‌گوێره‌ی ئه‌م زیهنیه‌ته له ئه‌فریقیاش ده‌وڵه‌تێكی كورد دروست بێت، ده‌وڵه‌تی تورك ده‌چێت له‌ناوی ده‌بات. ئه‌گه‌ر له دژی ئه‌مه تێكۆشانێكی به‌هێز نه‌كرێت، ئه‌وان هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتێكی كورد له هه‌ولێر په‌سه‌ند ناكه‌ن. پێویسته ئه‌م ڕاستییه ببینن و ده‌ست له‌و ڕۆڵه به‌رده‌ن كه زیان به گه‌ریلا ده‌گه‌یه‌نێت.»
«ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی باشووری كوردستان ئه‌وه‌نده بێده‌نگ و ترسنۆكانه ڕه‌فتار بكات، ده‌وڵه‌تی تورك خۆی ده‌گه‌یه‌نێته هه‌ولێر»
موراد قه‌ره‌یلان ده‌رباره‌ی بێده‌نگی و خه‌مساردیی حكوومه‌تی باشووری كوردستان گوتی، «بێده‌نگی و هه‌ڵوێستێكی ترسنۆكانه كه ڕه‌خنه‌یه‌كیش ناگرێت، ته‌سلیمبوونه. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌م ڕێبازه، سبه‌ینێ توركیا خۆی ده‌گه‌یه‌نێته هه‌ولێر. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێستای باشووری كوردستان قورسایی خۆی پیشان بدات ده‌توانێت زۆر شت ئاسته‌نگ بكات. بۆمبارانی گوند و ده‌وروبه‌ری شاره‌كان ده‌كرێت، خه‌ڵكه‌كه‌مان ژیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. له باشووری كوردستان كارێكی گه‌وره‌ی هه‌واڵگری ده‌كرێت.»
«میت له باشووری كوردستان ته‌نیا له دژی په‌كه‌كه كار ناكات»
فه‌رمانده‌ی گشتیی نه‌په‌گه قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند، جموجمۆڵی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی تورك (میت) له باشووری كوردستان ته‌نیا له دژی په‌كه‌كه نییه. گوتی، «ئێستا میت گوێ له كاربه‌ده‌ستانی باشووری كوردستان ده‌گرێت. گوێ له ته‌له‌فۆنه‌كانیان ده‌گرن و چاودێرییان ده‌كه‌ن. ئێمه ئه‌مه به دروست نابینین. ده‌وڵه‌تی تورك هێزێكی مێتینگه‌ر و داپڵۆسێنه‌ره. هه‌موومان بینیمان كه له عه‌فرین و جزیر چی كرد. خراپترین شتیش ئه‌وه‌یه هاوكاری ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كرێت، جار جار زانیاریی هه‌واڵگری پێ ده‌درێت. ئه‌مه دۆخێكی زۆر ترسناكه، هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان. پێویسته به‌په‌له كۆتایی به‌م دۆخه بهێنرێت. ئه‌گه‌ر كۆتایی به‌م هه‌ڵسوكه‌وته نه‌رێنییانه نه‌هێنرێت و له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا گفتوگۆ به بنه‌ما نه‌گیرێت، له‌وانه‌یه دۆخێكی زۆر مه‌ترسیدار بێته ئاراوه. به‌دڵنیاییه ده‌بێ كۆتایی به‌وه بێنین.»
بۆ لایه‌نه‌كانی باشووری كوردستان؛ پێویسته سیاسه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی بئافرێنین
قه‌ره‌یلان بانگی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی باشووری كوردستان به‌تایبه‌تی په‌ده‌كه‌ی كرد و گوتی، «بۆ ڕێگرتن له ئامانجه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له باشووری كوردستان، به‌دڵنیاییه‌وه پێویسته سیاسه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی بئافرێنین. له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا پێویستترین شت بۆ ئێمه سیاسه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌شه. ئێمه ده‌ڵێین؛ ئه‌وه‌نده باشووری كوردستان له پارچه‌كانی دیكه دامه‌بڕن. هه‌ڵوێستێكی وه‌ها زیان به ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت. مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه زیان به ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌موو گه‌له‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت. ئامانجی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه‌یه له‌نێو كوردان شه‌ڕ هه‌ڵگیرسێنێت. به‌م سیاسه‌ته ده‌یه‌وێت كوردان دابه‌ش بكات. مه‌كه‌ونه ئه‌و ته‌ڵه‌یه. ئێمه شكست به‌م پیلانانه‌ی دوژمن دێنین. به پشتیوانیی دیموكراتیی نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌فتار ده‌كه‌ین.»
«ئێمه وه‌ك هێزه سیاسییه‌كانی گه‌لی كورد پێویسته ببینین؛ به‌پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و دوژمنه‌كانی دیكه، ئێمه ته‌نیا جڤاتێكی عه‌شیره‌ته‌كان نین به‌ڵكوو ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین - گه‌لین. هێزی ئه‌وه‌مان هه‌یه كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆمان به گفتوگۆ و ڕێبازی دیموكراتی چاره‌سه‌ر بكه‌ین.»
«یان به‌ئازادی ده‌ژین، یانیش له‌ناومان ده‌به‌ن»
له درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا موراد قه‌ره‌یلان گوتی، «دوو ڕێ له به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان هه‌ن؛ یان له خاكی دێرینی خۆمان ده‌بینه خاوه‌نی مافه سروشتییه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد ده‌ژین، یانیش له‌ژێر پۆستاڵه‌كانی دوژمنی سه‌ركوتكاردا له‌ناوده‌چین - كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێین. له‌پێناو ئاینده‌یه‌كی ئازاد به‌ر له هه‌ر شتێك پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به بنه‌ما بگرین. پێویسته به‌دڵنیاییه‌وه كێشه‌كانی ئێستا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین. ئه‌گه‌ر بتوانین وه‌ها بكه‌ین پیلانه‌كانی دوژمنه‌كانمان پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه، ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ئاینده‌ی ئازاد مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین.»
«دوژمن له‌كوێ بێت، ئێمه له‌وێین»
فه‌رمانده‌ی گشتیی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه ده‌رباره‌ی به‌رخۆدانی گه‌ریلا له باشووری كوردستان دژبه داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك گوتی، «ئێمه گه‌ریلاین. ده‌وڵه‌تی تورك ده‌توانێت له گردێك جێگیر بێت. ئه‌مه بۆ ئێمه لاوازی نییه. له شه‌كیف-یش ئێمه به ڕێ و ڕێبازێك هه‌ین. واته لێی ناچینه ده‌ره‌وه. دوژمن له‌وێ بێت، ئێمه‌ش له‌وێ ده‌بین. له‌نێو یه‌كتردا ده‌بین. له‌وێ ناچینه ده‌ره‌وه و ناچینه هیچ شوێنێكی دیكه. له‌م قۆناغه‌دا شتێكی وه‌ها هه‌رگیز نییه. دوژمن له‌كوێ بێت ئێمه له‌وێین. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك بڕیار بدات كه له‌وێ بمێنێته‌وه، هه‌ر ڕۆژ و سات به سات به‌تووندی باجه‌كه‌ی ده‌دات. هێرشی ده‌كه‌ینه سه‌ر و چالاكیی سابوتاژ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و هه‌ڵده‌كوتینه سه‌ریان. وا ده‌كه‌ین باجی هاتنیان بده‌ن.»
«بینیمان له ماوه‌ی ساڵێكدا له لێلیكان چۆن باجه‌كه‌یان دا. له ماوه‌ی ساڵێكدا زۆریان لێ كوژرا به‌ڵام له گه‌لی توركیان شارده‌وه. ئێستا گرده‌كانیان زیاد كردوون. له ٥-٦ گردی دیكه جێگیر بوون. ئیدی زیانه‌كانیشیان زیاتر ده‌بن. ئه‌مه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌رخۆدان گه‌وره‌تر ده‌بێت و مێژوویی ده‌بێت. با گه‌له‌كه‌مان گومان و دوودڵ نه‌بێت. دوژمن چه‌نده ته‌كنه‌لۆژیا به‌كاردێنێت با به‌كاری بێنێت، گه‌ریلا به ڕێبازی نوێ هه‌میشه و له هه‌ر كاتێكدا هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ریان. له‌وانه‌یه له‌ناكاو له هه‌موو ده‌ڤه‌رێك ڕووبه‌ڕووی سه‌ربازه‌كان ببینه‌وه. له‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌وان پێشبینییان نه‌ده‌كرد و چاوه‌ڕوان نه‌بوون، گه‌ریلا هێرش ده‌كاته سه‌ریان. ئه‌مه ڕێبازی سه‌ره‌كیی گه‌ریلایه ئێستا. ڕێبازی له‌م شێوه‌یه به‌رفره‌وان و به‌هێزتر ده‌كرێت.»
قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی به پێداگرییان له تێكۆشان كرد و گوتی، ئێمه گردێكی كوردستان بۆ توركیا به‌جێناهێڵین. «ده‌توانن جێگیر بن، به‌ڵام باجه‌كه‌شی ده‌ده‌ن. چونكه هێزێكی داگیركه‌ره. بێگومان ئێمه به‌رخۆدان ده‌كه‌ین. به‌رخۆدان له‌پێناو ئازادی و دیموكراتی ئه‌ركی ئێمه‌یه. ڕۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له، كچ و كوڕانی ئه‌م گه‌له به‌م تێگه‌یشتنه‌وه به‌رخۆدان ده‌كه‌ن.»
s.m