موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل - نه‌په‌گه به‌بۆنه‌ی چواره‌مین ساڵیادی جینۆسایدی شه‌نگال په‌یامێكی نووسراوی بۆ فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال - یه‌به‌شه نارد.
فه‌رمانداره‌تیی گشتیی یه‌به‌شه به به‌شداری پێكهاته‌كانی شه‌نگال به‌بۆنه‌ی چواره‌مین ساڵیادی فه‌رمانی ٧٣ مه‌ڕاسیمێكی سازكرد. له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا په‌یامه‌كه‌ی موراد قه‌ره‌یلان خوێندرایه‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
سه‌ره‌تا ئێمه به ڕێزدارییه‌وه سڵاو له فه‌رمانداره‌تیی ئێوه و هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌به‌شه و ته‌واوی گه‌لی ئێمه‌ی شه‌نگال ده‌كه‌ین و به دڵ و گیان هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كار و خه‌باتتان ده‌خوازین.
له چواره‌مین ساڵیادی فه‌رمانی ٧٣دا، ئێمه به ڕێزدارییه‌وه یادی ته‌واوی شه‌هیدانی فه‌رمانه‌كه و شه‌هیدانی به‌رخۆدانی شه‌نگال ده‌كه‌ینه‌وه. له به‌رانبه‌ر یادی ئه‌وان به‌ژنی خۆمان داده‌نه‌وێنین. ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به ته‌واوی شه‌هیدانی شۆڕشمان داوه، جارێكی دیكه بۆ شه‌هیدانی فه‌رمانه‌كه و به‌رخۆدانی شه‌نگال دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه. شه‌هیدانی شه‌نگال له هه‌مان كاتدا شه‌هیدی تێكۆشانی ئازادیی كوردستانن. ئێمه وه‌ها ده‌كه‌ین یادی ئه‌وان له بڵندكردنی تێكۆشانی ئازادیی گه‌لاندا ڕه‌نگ بداته‌وه.
له ٣ی ئابدا به ده‌ستی داعش له شه‌نگال جینۆسایدێك ڕوویدا. ئێمه ئه‌م جینۆسایده به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی شۆڕشگێڕ ته‌نیا شه‌رمه‌زاركردن به‌س نییه. پێویسته ئێمه لێپرسینه‌وه له سات به ساتی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه بكه‌ین و لێره به‌دواوه بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی فه‌رمانێكی وه‌ها ڕێوشوێنی پێویست بگرینه‌به‌ر. ئه‌ركی ئێمه له به‌رانبه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه ئه‌وه‌یه كه جارێكی دیكه هه‌رگیز دووباره نه‌بێته‌وه.
یه‌به‌شه له به‌رانبه‌ر جینۆسایده‌كه به‌رخۆدانی پیرۆزه
٣ی ئاب ڕۆژی جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژیی گه‌لی ئێمه‌یه. هه‌زاران مرۆڤی ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژران و هه‌زاران كچ و ژنی گه‌لی ئێزدیمان كرانه كۆیله. بۆ ئێمه و بۆ گه‌لی ئێمه ٣ی ئاب ڕۆژێكی ڕه‌شه. به‌ڵام لایه‌نی دووه‌می ئه‌م ڕۆژه‌ش هه‌یه. له‌م ڕۆژه‌دا له هه‌مان كاتدا له به‌رانبه‌ر جینۆساید و تاریكی، به‌رخۆدانی پیرۆز؛ به‌رخۆدانی شه‌نگال ده‌ستیپێكرد. ئێمه باش ده‌زانین كه له‌نێو ئه‌م به‌رخۆدانه پیرۆزه‌دا هێزه‌كه‌تان وه‌ك یه‌به‌شه خۆی له‌نێو شه‌ڕدا دامه‌زراند. یه‌به‌شه له‌سه‌ر مێزه‌كان دروست نه‌بوو، له‌نێو شه‌ڕدا خۆی دامه‌زراند. له‌پێناو ڕێگرتن له كۆمه‌ڵكوژی و پاراستنی گه‌لی خۆی، یه‌به‌شه - یه‌ژه‌شه دروست بوو. ئه‌مه دروستبوون و بونیادنانێكی زۆر پیرۆزه. ئه‌مه بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌به‌شه - یه‌ژه‌شه جێی شادمانییه. له‌ژێر ڕووناكیی فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆدا له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی به‌رخۆدانێكی مێژوویی كه‌وته‌ڕێ و ئێوه ڕێكخستنی خۆتان بونیادنا. ئاڵای به‌رخۆدانتان به‌رز كرده‌وه و به‌م شێوه‌یه شه‌نگالتان ڕزگار كرد.
به‌رخۆدانی شه‌نگال، له هه‌رێمه‌كه بوو به هیوای تێكۆشان له دژی داعش
بێگومان ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی له شه‌نگال كه‌وته‌ڕێ، ڕێی له كۆمه‌ڵكوژی ئه‌م سه‌ده‌یه گرت. ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رخۆدانه نه‌بوایه، گومان هه‌بوو كه چه‌ته‌كانی داعشی فاشیست ده‌یان هه‌زار، سه‌دان هه‌زار كوردی ئێزدی له چیاكانی شه‌نگال بكوژن و گه‌وره‌ترین جینۆساید ڕووبدات. به‌رخۆدانی شه‌نگال ڕێی له‌مه گرت. ته‌نیا ڕێی له كۆمه‌ڵكوژییه‌كی گه‌وره نه‌گرت، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا بوو به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به‌رخۆدان له ته‌واوی عێراق و هه‌رێمه‌كه دژی داعش بكه‌وێته ڕێ. هاوكات به‌رخۆدانی شه‌نگال خاوه‌ن ڕۆڵێكی مێژووییه. له‌وانه‌یه هه‌موو كه‌س ئه‌مڕۆ ده‌ركی پێنه‌كات، به‌ڵام هه‌تا ڕێكه‌وتی ٣ی ئابی ٢٠١٤ هیچ هێزێك نه‌بوو كه له به‌رانبه‌ر داعش به‌رخۆدانی كردبا و سه‌ركه‌وتووبا. له‌م واتایه‌دا به‌رخۆدانی شه‌نگال پێشه‌نگایه‌تی كرد كه له عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له به‌رانبه‌ر دڕندایه‌تیی داعش به‌رخۆدانی گه‌لان سه‌ركه‌وێت.
له‌پشت فه‌رمانی ٧٣ ده‌وڵه‌تی تورك هه‌یه و مه‌ترسی هێشتا به‌رده‌وامه
ئێمه سه‌ربه‌رزین كه ئه‌مڕۆ پایته‌ختی داعش كه ڕه‌قایه نه‌ماوه و له‌وێ شۆڕش سه‌ركه‌وتووه. ئێمه خۆشحاڵین كه هێزه‌كانی عێراقیش مووسڵ و ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه‌یان له داعش ڕزگار كرد و له عێراقدا باڵاده‌ستی داعش نه‌ماوه. به‌ڵام ئێمه باش ده‌زانین كه داعش هێشتا به‌ته‌واوی له‌ناونه‌چووه. پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌وان شكستی هێنا، به‌ڵام داعش هێشتا له‌ناونه‌چووه. داعش به ته‌نها و سه‌ربه‌خۆیانه هێرشی نه‌كرده سه‌ر شه‌نگال، به‌ڵكوو له‌پشت ئه‌م هێرشه ده‌وڵه‌تی تورك هه‌یه.
ئێستاش داگیركاریی تورك به هاوپه‌یمانه‌تیی ئاكه‌په - مه‌هه‌په، ئه‌رگه‌نه‌كۆن و پاشماوه‌كانی داعش جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له دۆزی گه‌لی كورد، باشووری كوردستان، عێراق و شه‌نگال ده‌كات. مه‌ترسی به‌ته‌واوی كۆتایی نه‌هاتووه. سه‌رۆك كۆماری تورك ئه‌ردۆغان خۆی وه‌ك سوڵتان عه‌بدولحه‌مید ده‌بینێت و ده‌یه‌وێت عێراق و سووریا جارێكی دیكه بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی. به‌م شێوه‌یه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كۆنسێپتێكی نوێ جموجۆڵ ده‌كه‌ن. هێرشه‌كانی ئه‌وان دژی عه‌فرین به‌ته‌واوی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هاتووه‌ته ئاراوه. له‌به‌رئه‌وه هێشتا مه‌ترسی له‌ئارادایه. پێویسته هه‌موو هێزه شۆڕشگێڕ، دیموكراته‌كان و ئه‌وانه‌ی دژی فاشیزم و نه‌ژادپه‌رستین، له به‌رانبه‌ر ئه‌م مه‌ترسییه خۆیان ڕێكبخه‌ن و ببنه یه‌ك.
یه‌به‌شه له‌و ئاسته‌دایه كه گه‌لی خۆی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی خۆی بپارێزێت
ئێمه باوه‌ڕمان وه‌هایه كه ئێوه وه‌ك یه‌به‌شه له‌گه‌ڵ دۆست و هه‌ڤاڵه‌كانتان له هه‌رێم و عێراق، له‌پێناو پێشخستنی تێكۆشانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شه‌نگال، پاراستنی عێراقی فیدڕاڵ و یه‌كگرتوو و له‌پێناو پاراستنی فیدڕاڵیی باشووری كوردستان ئه‌و ئه‌رك و ڕۆڵه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانتان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئێمه زۆر خۆشحاڵین كه ئه‌مڕۆ ئێوه وه‌ك یه‌به‌شه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه بتوانن گه‌لی خۆتان بپارێزن و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه خۆتان ڕێكبخه‌ن. هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌تا ئێستا له‌سه‌ر ڕێبازی شه‌هیدانی قاره‌مان به‌رخۆدانی مێژووییتان خسته‌ڕێ، باوه‌ڕمان وایه كه لێره به‌دواوه‌ش ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر شانتان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و سه‌رده‌كه‌ون.
هه‌ر كات هێرش بكرێته سه‌ر شه‌نگال ئێمه ده‌بینه هێزی پاراستنی ئه‌وان
به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ئێوه گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته‌ی كه خۆتان بپارێزن و ئیدی پێویستی به هێزه‌كانی ئێمه نه‌ما، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی هه‌په‌گه‌ی به گونجاو بینی. ڕاسته ئێمه ئه‌مڕۆ له‌وێ پاشه‌كشه‌مان كردووه، به‌ڵام ئێمه دڵنیایین كه سه‌نگه‌ر و ڕه‌بایه‌كانی ئه‌وێ له ده‌ستی ئێوه دان. هه‌ر كات پێویستی هه‌بێت، ئێمه جارێكی دیكه له لای ئێوه ئاماده ده‌بین. ده‌بێ هه‌موو گه‌لی ئێمه‌ی ئێزدی بزانن كه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی به فه‌رمانی سه‌رۆك ئاپۆ هه‌میشه له‌پشتی ئێوه‌ین. هه‌ر كات نه‌یار هێرش بكاته سه‌ر گه‌لی ئێمه‌ی ئێزدی، ده‌بینه هێزی پاراستنی ئه‌وان. گه‌لی ئێمه‌ی ئێزدی ده‌بێ باش بزانن كه به ته‌نها نین، هێزه‌كانی پاراستن (یه‌به‌شه)یان هه‌یه. ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌پشت ئه‌وان ته‌واوی بزووتنه‌وه‌كه‌مان هه‌یه. هه‌موو هه‌ڤاڵانی هێژا ئه‌مه باش بزانن و باوه‌ڕ بكه‌ن.
باوه‌ڕمان وه‌هایه به‌شوێنپێی شه‌هیدانی قاره‌مان؛ به‌رخۆدان، دڵگه‌ش، ئا‌ڤێستا و گه‌نجۆكاندا، یه‌به‌شه-یه‌ژه‌شه بۆ شه‌نگال و ته‌واوی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه ڕۆڵی پێویست ده‌گێڕێت و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه جارێكی دیكه یادی ته‌واوی شه‌هیدانی فه‌رمانده‌كه و به‌رخۆدانی شه‌نگالی پیرۆز ده‌كه‌ینه‌وه و به دڵ و گیان هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ته‌واوی هاوڕێبازانی شه‌هیدانی قاره‌مان، ئه‌ندامانی یه‌به‌شه - یه‌ژه‌شه، هێزه دۆسته‌كان ده‌خوازین و به ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌وه سڵاو له هه‌مووتان ده‌كه‌ین.
s.m