كاڵكان: ئێمه به گه‌وره‌یی سه‌ركه‌وتین
دووران كاڵكان: «ئه‌م قه‌ڵه‌مبازی و ئه‌م تێكۆشانه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه. پێویسته به سه‌رفرازی خاوه‌نداره‌تی لێ بكرێت.»
دووران كاڵكان: «ئه‌م قه‌ڵه‌مبازی و ئه‌م تێكۆشانه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه. پێویسته به سه‌رفرازی خاوه‌نداره‌تی لێ بكرێت.»
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ژیانه‌وه ١٥ی ته‌باخ (١٥ی ئاب) ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی چه‌كداریی پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه، دووران كاڵكان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ڕۆژنامه‌ی «یه‌نی ئۆزگور پۆلتیكا»ی دایه‌وه.
كاڵكان له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا به‌بیری خسته‌وه كه گه‌لی كورد له تێكۆشانی خۆیدا سه‌دا سه‌د مافداره و گوتی: «ئه‌گه‌ر له توركیا كه‌مێك هیوا بۆ دیموكراتی هه‌بێت، هیچ شك و گومانی تێدا نییه كه به‌رخۆدانی ٣٤ ساڵه كه به ١٥ی ته‌باخ ده‌ستیپێكردووه، ئافراندوویه‌تی. هه‌ڵبه‌ته وه‌ك گه‌ل و ته‌ڤگه‌ر له‌نێو ئه‌م شه‌ڕه بێ ئه‌مانه‌دا ئێش و ئازاری گه‌وره‌مان به‌سه‌ر هات. به‌ڵام به گه‌وره‌یی سه‌ركه‌وتین، زۆریش به گه‌وره‌یی.»
ده‌رباره‌ی پرسیاری «ئه‌گه‌ر ١٥ی ته‌باخ نه‌بوایه، حاڵی كورد و كوردستان چۆن ده‌بوو؟» كاڵكان گوتی: «ئه‌و كاته گوته‌یه‌كیش به ناوی كورد و كوردستان نه‌ده‌بوو. له‌و پڕۆسه‌یه‌دا كه به‌ره‌و ١٥ی ته‌باخ ده‌چوو، ناوی په‌ده‌كه و بارزانی نه‌مابوون. له هه‌ر چوار لای جیهان په‌رت و بڵاوبووبوونه‌وه. خۆیان به چاره‌نووس و به‌ختی ئێرانه‌وه گرێدابوو. تاقه‌تیان نه‌بوو هه‌نگاوێك بنێن، كۆچه‌ر و په‌نابه‌ر بوون. هه‌ر شتێكیش كه له باشووری كوردستان به‌دیهاتووه له ئه‌نجامی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ بووه. كه‌سێك ئه‌م ڕاستییه نه‌بینێت، ناحه‌قی ده‌كات.»
له سایه‌ی به‌رخۆدانی گه‌ریلا
«هه‌ر بۆیه به ناوی كوردبوون و كوردستان، ڕۆحی ئازادی، یادگاریی ئه‌و، ئیراده‌ی ئه‌و، ڕێكخستنی ئه‌و و ده‌ستكه‌وته سیاسییه‌كان هه‌موو له سایه‌ی به‌رخۆدانی گه‌ریلایه كه ١٥ی ته‌باخ (١٥ی ئاب) به‌ر له ٣٤ ساڵ ده‌ستیپێكرد. هیچ شتێك به به‌لاش نه‌ڕۆیی. ٤٠ هه‌زار شه‌هیدی ئێمه وه‌ك په‌كه‌كه هه‌ن و ده‌ژین. وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی و وه‌ك گه‌ریلا ده‌ژین. ئه‌م قه‌ڵه‌مبازی و ئه‌م تێكۆشانه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه. پێویسته به سه‌رفرازی خاوه‌نداره‌تی لێ بكرێت.»
بڕیاره‌كانی ١٩٨١ و ١٩٨٢
ده‌رباره‌ی بڕیاری قه‌ڵه‌مبازییه‌كه، دووران كاڵكان ئاماژه بۆ گرینگی بڕیاره سیاسییه‌كانیش ده‌كات و ده‌ڵێت: «كۆنفڕانسی یه‌كه‌می په‌كه‌كه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌ڵات و ده‌ستپێكردنی تێكۆشانی گه‌ریلا له باكووری كوردستانی دا. پاشان ساڵی ١٩٨٢ كۆنگره‌ی دووه‌می په‌كه‌كه به‌ڕێوه‌چوو و بڕیاری جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی دا كه له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد. له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه له كانوونی دووه‌م و شوباتی ١٩٨٤-یش ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا وه‌ك بابه‌تێكی به‌په‌له هه‌ڵسه‌نگێندرا. به‌م شێوه‌یه بڕیاری چالاكییه‌كانی ١٥ی ته‌باخ له ئه‌رووح و شه‌مزینان درا.»
بۆچی دهێ و شه‌مزینان؟
ده‌رباره‌ی دیاریكردنی شوێنی چالاكییه‌كانیش دووران كاڵكان گوتی: «له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕووی جوگرافی، سیاسی و سه‌ربازییه‌وه ستراتیژیترین شوێن بوون، ئه‌و شوێنانه زۆرترین ده‌رفه‌تی به گه‌ریلا ده‌دا. ده‌توانین بڵێین: ئه‌و شوێنه‌ی كه مێتینگه‌ری تیایدا زۆر لاواز بوو و وه‌ڵاتپه‌روه‌ری تیایدا به‌هێز و چیاییترین جوگرافیای هه‌بوو، ئه‌و شوێنه بوو. له لایه‌كیه‌وه ئێران، لایه‌ك عێراق، لایه‌كه‌ی دیكه‌شی سووریا له‌ژێر داگیركاریی توركیادا بوو. ده‌ڤه‌رێك بوو كه سنووره‌كانی چوار ده‌وڵه‌تی لێ ده‌گه‌یشتنه یه‌ك. ویستبوویان كوردستان كه له‌نێوان ٤ ده‌وڵه‌تدا پارچه كرابوو، له‌ناوببه‌ن. ئه‌گه‌ر نا مرۆڤ ده‌توانێت به ئاسانی تێبگات كه له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی سنووری ٤ ده‌وڵه‌تی لێ هه‌ڵكه‌وتووه، مرۆڤ ده‌ست به هه‌ییكردنی كوردستان بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌نێوان ئێران و عێراق شه‌ڕ هه‌بوو. هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت سه‌ربازه‌كانی خۆیان ناردبوونه به‌ره‌كان و له‌م ده‌ڤه‌ره كه‌م سه‌ربازی ئه‌وانی لێ هه‌بوو. ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌بوو كه سوود له هه‌موو ئه‌م شتانه وه‌ربگیرێت. به هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو ئه‌مانه ئامانج بووه ئه‌وه‌ی له بۆتان-ی بڕبڕه‌ی پشتی كوردستان، گه‌ریلا بخزێته هه‌رێمه‌كه. ئه‌و پراكتیكه‌ی خۆی به‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه گرێدا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌نجامیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنا، سه‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنا.»
دوژمن شكستی هێنا
ده‌رباره‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی كه گوایه ده‌وڵه‌تی توركیا چالاكییه‌كانی دهێ و شه‌مزینانی به جدی وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه دووران كاڵكان گوتی: «ئه‌مه ڕاست نییه. له به‌رانبه‌ر قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ ده‌وڵه‌تی تورك شكستی هێنابوو و به‌دوای بیانوودا ده‌گه‌ڕا. ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه حاڵه‌تی شكستخواردوویی هێشتاش خۆی وه‌ك ئه‌وه پیشان ده‌دات كه شكستی نه‌هێنابێت. ئه‌مه هه‌وڵێكی پووچه. له ڕاستیدا سوپای تورك، ده‌وڵه‌تی تورك و نه‌ته‌وه‌په‌رستیی تورك ماوه‌ی ٣٤ ساڵه له به‌رانبه‌ر گه‌ریلای كورد چه‌ندین جار شكستی هێناوه. به‌ڵام هێشتاش ده‌ڵێت، شكستم نه‌هێناوه. ده‌ڵێن [سوپای تورك سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام سیاسه‌توانان شكستیان هێناوه]. ته‌نانه‌ت ده‌یانه‌وێت بڵێن [به جدیمان وه‌رنه‌گرتن]. درۆیه. كه‌نان ئه‌ڤره‌ن ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر، ٤٨ كاتژمێر، ٧٢ كاتژمێری دانا. به‌ڵام ٣٤ ساڵ تێپه‌ڕین، ئێسكی كه‌نان ئه‌ڤره‌نیش ڕزین، به‌ڵام گه‌ریلای كورد له چوار لای كوردستان و له هه‌موو چیاكان له‌سه‌ر پێییه و به‌رخۆدان ده‌كات. وه‌رچه‌رخا بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه له دژی فاشیزمی داعش مرۆڤایه‌تی بپارێزێت.»
دووران كاڵكان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: «ئه‌وان ئه‌م قه‌ڵه‌مبازییه‌یان زۆر به جدی وه‌رگرت. ئه‌گه‌ر به جدی وه‌ریاننه‌گرتووه سه‌رۆكی جونتا بۆچی ڕۆژانه له بۆتان ده‌گه‌ڕا. ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه ته‌نیا خۆلادانه له‌و شكسته‌ی كه تووشی بوون.»
s.m