ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دژبه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كه‌جه‌كه دیار غه‌ریب و دوو هاوڕێی كه به پشتیوانی هێزی ناوچه‌یی ئه‌نجام درا، ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كه‌جه‌كه هاوڕێ دیار غه‌ریب (هه‌ڵمه‌ت) و هاوڕێیانمان شاهین و ده‌وران ڕۆژی ٥ی ته‌مووز\١٤ی پووشپه‌ڕ له هه‌رێمی قه‌ندیل له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانیی ده‌وڵه‌تی سه‌ركوتكار، داگیركه‌ر و فاشیست كه به پشتگیریی هێزه ناوچه‌ییه‌كان ئه‌نجام درا، شه‌هید بوون. گه‌لی كوردستان پێشه‌نگێكی گه‌وره، شه‌ڕڤانێكی ڕاستی و دوو قاره‌مانی ده‌ریای زانابوونی له ئامێز گرت. سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك ئاپۆ و خانه‌واده‌ی هێژای شه‌هیده‌كانمان، گه‌لی كوردستان و ته‌واوی هاوڕێیان ده‌كه‌ین. ئێمه به‌تووڕه‌ییه‌كی گه‌وره ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌م هێرشه خائین، نامه‌رد و خوێنڕێژییه‌یان كردووه و ئه‌وانه‌شی پشتگرییان كردووه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین خوێنی هاوڕێكه‌مان له عه‌رد نه‌مێنێته‌وه.
داگیركه‌ران به گه‌ریلا نا‌وێرن، به‌م شێوه‌یه هێرشی خائینانه ده‌كه‌ن
داگیركاریی توركی فاشیست له ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩-ه‌وه له باشووری كوردستان به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی برادۆست و خواكورك به عه‌قڵیه‌تی عوسمانیی نوێ هێرشی داگیركاری ده‌كات. به‌ڵام له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستی گه‌ریلا قاره‌مانه‌كانمان كه ڕۆڵه‌ی قاره‌مان و بوێری گه‌لی كوردن نه‌یتوانی ئه‌نجام به‌ده‌ست بێنێت. هێزه داگیركه‌ره‌كان كاتێك گورزی تووندیان لێ ده‌درێت په‌نا بۆ هێرشی خائینانه‌ی له‌م جۆره ده‌به‌ن.
ئه‌و هێرشه خائینانه‌یه‌ی له كه‌سایه‌تیی هاوڕێ هه‌ڵمه‌تدا كراوه، دژبه گه‌لی كورد و تێكۆشانی ئازادییه، له ڕۆژی ده‌ستپێكه‌وه كه بزووتنه‌وه‌ی ئازادی به كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت، هه‌ر كه برایه‌تی و یه‌كێتیی گه‌لان به‌هێز ده‌بێت و پێداگری له‌سه‌ر یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات، تێكۆشان گه‌ش ده‌كات و وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤێكی به‌هێز پشتگیری له گه‌له‌كه‌مان وه‌رده‌گرن، به‌م هێرشانه هه‌وڵ ده‌درێت له كاره‌كانمان بده‌ن و په‌كیان بخه‌ن. هێرشه‌كه سه‌ره‌ڕای لایه‌نه ئایدیۆلۆژی و سیاسییه‌كه‌ی هه‌روه‌ها له دژی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان كراوه.
مام زه‌كی و هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت هه‌میشه سمبوولی به‌رخۆدان ده‌بن
له كاتێكدا كه ده‌وڵه‌تی توركی سه‌ركوتكار و داگیركه‌ر له‌گه‌ڵ تۆڕێكی خیانه‌ت هه‌وڵ ده‌دات داگیركاریی خۆی له باشووری كوردستان هه‌میشه‌یی بكات، هێرشه‌كه‌ی دژبه هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه ڕێگری له تووڕه‌یی گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی باشوورمان له دژی ده‌وڵه‌تی تورك بكه‌ن و نه‌هێڵن ببێته به‌رخۆدانێكی ڕێكخراوی ئه‌نجامگر. به‌ڵام داگیركاریی تورك ناتوانێت ڕێكخستنبوونی به‌رخۆدانی گه‌لی باشوور ئاسته‌نگ بكات كه له دژی خیانه‌ت و داگیركاری به‌رفره‌وان ده‌بێت. هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت دوێنێ پێشه‌نگایه‌تیی كرداری-سیاسیی ئه‌م به‌رخۆدانه‌ی ده‌كرد، له‌مه‌ودواش وه‌ك وره، ڕۆح و هێڵی ئه‌م به‌رخۆدانه ئه‌ركی پێشه‌نگایه‌تیی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.
هه‌ر وه‌ك چۆن هاوڕێ مام زه‌كی شه‌نگالی كه له شه‌نگال بووه ئامانجی هێرشێكی هاوشێوه‌ی نامه‌ردانه، به‌ڵام ئێستاش پێشه‌نگایه‌تیی مه‌عنه‌وی و هێڵی ئازادی، به‌رخۆدان، ڕێككه‌وتن و یه‌كێتیی گه‌لی شه‌نگال ده‌كات، هاوڕێ هه‌ڵمه‌تیش له دژی داگیركاری هه‌میشه سمبوولی به‌رخۆدان، دیموكراتیبوون و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌بێت.
هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت وه‌ك گه‌نجێكی ڕوناكبیری باشووری كوردستان هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه له باشووری كوردستان كۆمه‌ڵكوژی و سته‌می دیكتاتۆره‌تیی سه‌دامی فاشیست، ئه‌نفال و زۆر كۆمه‌ڵكوژی بینیوه. به پێشدیتن و تێگه‌یشتنێكی گه‌وره ڕووی له گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان له چیاكان كرد و خۆی گه‌یانده ڕێبه‌ر ئاپۆ. به تێگه‌یشتنێكی قووڵی مێژوویی، ڕاستیی كوردستان، سیاسه‌تی دوژمنه‌كانی ئێمه‌ی بینی و بژارده‌ی سیاسی - ئایدیۆلۆژیی خۆی ده‌ستنیشان كرد. له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كدا به‌كردار بژارده‌ی خۆی پته‌وتر كرد و خۆی گه‌یانده ئاستی پێشه‌نگێكی ڕاسته‌قینه.
هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت دڵنیابوو له ئافراندنی ژیانی ئازاد و دیموكراتیی گه‌لی كورد و هه‌موو گه‌لان. به‌م تێگه‌یشتنه تێكۆشانێكی بێ دابڕانی كرد. هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت هاوڕێیه‌كی پێشه‌نگی ئێمه بوو كه به‌باشی له وه‌ڵاتپارێزیی گه‌لی باشوور و ئازاری گه‌له‌كه‌ی به‌ئاگا بوو. له‌پێناو سه‌رخستنی دۆزی ئازادی و یه‌كێتیی گه‌لی كوردستان بژارده و توێژینه‌وه كه‌سییه‌كانی خۆی خسته لایه‌ك و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ملی له‌به‌ر تێكۆشان نا.
به عه‌شق و ویستێكی گه‌وره ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرد
له‌پێناو یه‌كێتیی گه‌لی كورد و ئاینده‌ی ئازاد و یه‌كسانی گه‌ل و باوه‌ڕییه‌كانی دیكه هه‌ر قوربانییه‌ك پێویست بوایه به‌بێ دوودڵی له هه‌موو ئاسته‌كاندا پێشكه‌شی ده‌كرد و به ویست و عه‌شقێكی گه‌وره ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرد. فیداكار و دڵنزم بوو و هه‌ر ساتێكی خۆی له‌پێناو ئازادیی گه‌لی كورد ته‌رخان ده‌كرد و تێده‌كۆشا و كاری ده‌كرد.
هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت به په‌یوه‌ستبوونه بێسنووره‌كه‌ی بۆ ئازادی، به هه‌ستیارییه‌كه‌ی بۆ به‌دیهێنانی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردستان، به كه‌سایه‌تییه زانا و ڕۆشنبیرییه‌كه‌ی، به هه‌ڵوێسته دڵنزمه‌كه‌ی له‌نێو ژیاندا هه‌میشه نموونه ده‌بێت بۆ هاوڕێكانی و هه‌میشه له دڵ و بیری گه‌له‌كه‌یدا ده‌بێت.
به ڕێبازی هه‌ڵمه‌ت پیلانه چه‌په‌ڵه‌كان پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه
ده‌بێ ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست، سه‌ركوتكه‌ر و داگیركه‌ر و ئه‌و هێزه ناوچه‌ییانه‌ی پشتگیری ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كه‌ن باش بزانن؛ شه‌هیدبوونی هاوڕێمان هه‌ڵمه‌ت ده‌بێته هۆكار كه پیلانه چه‌په‌ڵه‌كانی دژبه ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد و پیلانه‌كانی دژبه باشووری كوردستان به‌شێوه‌ی هه‌ڵمه‌ت پووچه‌ڵ بكرێنه‌وه و له‌ناوببرێن.
ئێمه جارێكی دیكه به‌ڕێز و منه‌ته‌وه یادی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیمان هاوڕێ دیار غه‌ریب ده‌كه‌ینه‌وه. له كه‌سایه‌تیی ئه‌ودا په‌یوه‌ستبوون به شه‌هیدانی نه‌مر و ڕێبه‌ره‌كه‌مان نیشان ده‌ده‌ین و ڕایده‌گه‌یه‌نین، بڕیارداریمان به‌هێزتر بووه بۆ به‌دیهێنانی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی و یه‌كێتیی هاوبه‌شی گه‌لان كه خه‌ون و ئامانجی ئه‌وان بوو.
بۆ خاوه‌نداره‌تی كردن له یادی هاوڕێ هه‌ڵمه‌ت و هاوڕێیان شاهین و ده‌وران، ئێمه بانگی گه‌لی كوردستان به‌گشتی و باشووری كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین، بانگی دۆستان، ژن و گه‌نجانی كوردستان ده‌كه‌ین كه یه‌كێتیی خۆیان پته‌و بكه‌ن و له دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك به‌رخۆدان گه‌ش بكه‌ن.
s.m