هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و یادی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كرده‌وه كه له جینۆسایدی ٣ی ئاب ژیانیان له‌ده‌ستداوه. ده‌رباره‌ی ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی كه ڕفێندراویشن كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌وان سوێندنی تێكۆشانی ئێمه‌ن. كه‌جه‌كه ده‌ستنیشانی كرد كه كۆتاییهێنان به فه‌رمانه‌كانی سه‌ر ئێزدییه‌كان، به واتای كۆتاییهێنان به كۆمه‌ڵكوژی و زه‌ختی سه‌ر هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه:
«ئێمه به منه‌تداری و ڕێزدارییه‌وه یادی هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدیی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه كه له فه‌رمانی ٧٤ی ٣ی ئابی ٢٠١٤ شه‌هید بوون، جارێكی دیكه دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی ڕفێندراون سوێندنی تێكۆشانی ئێمه‌ن. كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی ئێزدی له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی مێژوویه‌كی پته‌وه و یه‌كێكه له كۆمه‌ڵگه دێرینه‌كان، سه‌ره‌ڕای ٧٤ فه‌رمان واته كۆمه‌ڵكوژی و جینۆساید هه‌بوونی خۆی پاراستووه و خۆی گه‌یاندووه‌ته ئه‌م سه‌رده‌مه. هێرش دژی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی، هێرشه له دژی ڕابردووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. هه‌ر بۆیه ئه‌مه خیانه‌ته له مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. له‌به‌رئه‌وه‌یه رێبه‌ر ئاپۆ خاوه‌نداره‌تیكردن له ئێزدییه‌كانی وه‌ك خاوه‌نداره‌تیكردن له هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد بینیوه و به‌رپرسیاره‌تی له به‌رانبه‌ر ئێزدییه‌كانیشی به قه‌رزێكی مرۆڤایه‌تی داناوه.
هه‌موو كه‌س به ناوی مرۆڤایه‌تی قه‌رزباری ئێزدییه‌كانه
به‌ر له ٣ی ئابی ٢٠١٤ زۆر ئاماژه هه‌بوون كه نیشانیان ده‌دا ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه ڕووده‌دات. له ئابی ٢٠٠٧دا به ٤ كامیۆنی بۆمبڕێژكراو ٥٠٠ شه‌نگالی كوژران. ئه‌مه ده‌ریخستبوو كه ئێزدی بوونه‌ته ئامانج. هه‌ر بۆیه ڕێبه‌ر ئاپۆ له ساڵی ٢٠١٤ش ده‌رباره‌ی مه‌ترسیی كۆمه‌ڵكوژی دژی ئێزدییه‌كان هۆشداری دابوو. هێزه‌كانی گه‌ریلا ویستیان به‌م هۆشیارییه‌وه ڕێوشوێن بگرنه‌به‌ر، به‌ڵام ڕێگرییان لێ كرا. ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌ر زوو له زیندانی ئیمڕاڵییه‌وه ئه‌م فه‌رمانه‌ی بینی، بۆیه هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كورد، وه‌ڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و مرۆڤایه‌تی به‌رپرسیارن له به‌رانبه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه. هه‌موو كه‌س به ناوی مرۆڤایه‌تی قه‌رزباری ئێزدییه‌كانه.
خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر ئێزدییه‌كان، بێڕێزییه
هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌تایبه‌تیش كورد، به پاراستنی زمان، كولتوور، باوه‌ڕی، هه‌بوون و ناسنامه‌ی ئێزدییه‌كان ده‌توانن ئه‌م قه‌رزه‌ی خۆیان بده‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش به ئافراندنی ژیانێكی دیموكرات و ئازاد بۆ ئێزدییه‌كان ده‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه فه‌رمانێكی دیكه له دژیان نه‌كرێت، ئێزدی ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر خاكی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بژین و خۆیان بپارێزن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی ڕێكخراو هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به‌دیبێنن. له ڕێی یه‌به‌شه-یه‌ژه‌شه خۆیان ده‌پارێزن و به ئه‌نجومه‌نه‌كانی خۆیشیان خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
فه‌رمانی ٧٤ كه به‌سه‌ر ئێزدییه‌كان هێنرا، ده‌كه‌وێته ساڵی پێنجه‌مییه‌وه. له ساڵی پێنجه‌میندا، ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانی گه‌لی كورد و هه‌موو مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نداره‌تی له ژیانی خۆسه‌ری ئێزدییه‌كان بكه‌ن و پشتگیری‌یان لێ بكه‌ن. هه‌تاكو ئه‌مه نه‌كرێت، خاوه‌نداره‌تی له ئێزدییه‌كان ناكرێت. له ڕێی پاره خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر ئێزدییه‌كان به مانای بێڕێزیكردن به كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دێت. ئه‌گه‌ر ویژدان، دادپه‌روه‌ری، یه‌كسانی و ئه‌خلاقی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین زیندوو بكرێته‌وه، مه‌رجی یه‌كه‌می ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ڕێز له ژیانی دیموكراتی و ئازادی ئێزدییه‌كان بگیرێت. كاتێك ئێمه باسی به‌هاكانی ئازادی و دیموكراتی ده‌كه‌ین، تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌مه به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێزدییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌ر ئێزدی له‌سه‌ر بنه‌مای خۆسه‌ری ببنه خاوه‌نی ژیانێكی دیموكرات و ئازاد، باشووری كوردستان و عێراقیش ده‌بێته خاوه‌نی ژیانێكی دیموكرات و ئازاد. كۆتاییهێنان به فه‌رمانی سه‌ر ئێزدییه‌كان به واتای كۆتاییهێنان به كۆمه‌ڵكوژی و زه‌خته‌كانی سه‌ر هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه. هه‌بوون و ژیانی ئازادی ئێزدییه‌كان هه‌میشه بۆ ڕێبه‌ر ئاپۆ گرینگ بووه. له‌به‌رئه‌وه ده‌ستنیشانی كردووه كه داستانی ده‌روێش و ئه‌دوولێ داستانی تراژیدی و ئێشی گه‌لی كورد و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه. داستانی مه‌م و زین و ده‌روێش و ئه‌دوولێی وه‌ك ڕابردوو و به‌های بنه‌ڕه‌تیی كولتووری كوردان بینیوه. تێكۆشانی ئازادی به پێشه‌نگایه‌تی په‌كه‌كه‌شی وه‌ك هه‌وڵدان بۆ به یه‌كترگه‌یاندنی ده‌روێش و ئه‌دوولێ، مه‌م و زین ناوبردووه. تێكۆشانی ئازادیی په‌كه‌كه‌ی وه‌ك تێكۆشانی ئافراندنی عه‌شقی ڕاسته‌قینه له‌نێو بارودۆخێكی ئازاد و دیموكراتدا له‌م جوگرافیایه هه‌ڵسه‌نگاندووه.
فه‌رمانی ٧٤ بۆ ئێزدییه‌كان، هه‌موو كوردان، گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی بووه به وانه‌یه‌كی گه‌وره. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م وانه مێژووییه، قه‌رز و به‌رپرسیاره‌تیی شۆڕشگێڕ و سۆسیالیسته‌كانه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ته‌واوی جیهان ژیانێكی دیموكرات و ئازاد بونیاد بنێن كه پشت به نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی ببه‌ستێت. ئه‌ركی مێژوویی سه‌ده‌ی بیسته كه به‌رخۆدان و زیهنیه‌تی ١٢ گه‌ریلای فیدایی له شه‌نگال له سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بڵاوبكرێته‌وه و هه‌ست و حه‌سره‌تی مه‌م و زین، ده‌روێش و ئه‌دوولێ به‌دیبهێنرێت. چاره‌نووسی ڕه‌ش و تاریكی كوردان و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به تێكۆشینی كۆمه‌ڵگه‌پارێز، دیموكراتی و ئازادی ده‌توانرێت كۆتایی پێبهێنرێت.
هه‌زاران ده‌روێش و ئه‌دوولێ هه‌ن له چیاكانی كوردستان
هه‌رچه‌نده ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ فه‌رمانی ٧٤ له دژی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی ئێزدی كرا، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له‌پێناو گۆڕینی چاره‌نووسی ڕه‌ش و تاریك ئه‌مه‌ی كردووه‌ته سه‌رده‌مێكی دیاركه‌ر. به هۆشمه‌ندی ئه‌م فه‌رمانه، ڕاستییه‌كی ئێزدییه‌كان ده‌ئافرێنرێت كه جارێكی دیكه ڕێ به فه‌رمانه‌كان نه‌دات. ده‌روێش و ئه‌دوولێ ئیدی له ستارگه خۆش ده‌خه‌ون، چونكه له شه‌نگال و ته‌واوی چیاكانی كوردستان هه‌زاران ده‌روێش و ئه‌دوولێ هه‌ن.
له ساڵیادی فه‌رمانی ٧٤دا، بانگ له گه‌لی كورد و هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كه‌ین كه تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتی گه‌ش بكه‌ن و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه شوێن و واری ئه‌خلاق، ویژدان، دادپه‌روه‌ری، یه‌كسانی و ڕه‌وایه‌تییه، ژیانی ئازاد و دیموكرات بئافرێنن و ئێره سه‌رله‌نوێ بكه‌نه جوگرافیای شارستانه‌تیی دیموكراتی مرۆڤایه‌تی.»
s.m