كۆدار: هەوڵ و کۆششی کۆچەر بیركار لە خزمەتی مرۆڤایەتیدایە

كۆدار به‌بۆنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی فیڵدز له‌ لایه‌ن زانای كورد پڕۆفیسۆر كۆچه‌ر بیركار كه‌ گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی جیهانییه‌ له‌ بواری زانستی بیركاریدا و به‌ «نۆبڵی بیركاری» داده‌نرێت، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌.

كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك و ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان - كۆدار په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌ به‌بۆنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی فیڵدز له‌ بواری بیركاری له‌ لایه‌ن زانای كورد پڕۆفیسۆر كۆچه‌ر بیركار.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی كۆداردا هاتووه‌: «کۆچەر بیرکار ئەگەر چی بەساڵانە لە هەندەرانەو ژیانی پڕ لە ڕەنجی دوور لە زێدی خۆی بەسەر دەبات، هاوکات لە لوتکەی سەرکەوتنەکانیدا نەتەوەی خۆی لەبیر نەکردووە و دەتوانێ یەک لەو کەسانە بێت کە بە بەهرەو توانا زانستیەکانی ئەو ڕاستیە بسەلمینێت کە لەناو نەتەوەی کوردیشدا کەسانێک هەن هیچیان لە مرۆڤە بەناوبانگەکانی نەتەوەکانی تر کەمتر نیەو ئەگەر دەرفەتی یەکسان و دیموکرات هەبێت و بەشێویەکی دادپەروەرانە زەمینەی تواناسازیان بۆ بڕەخسێت، ئەوا هاوشانی کەسانی داهێنەرو زاناکانی تری جیهان دەتوانن خزمەتی گەورە بە مرۆڤایەتی بکەن.»

كۆدار ڕاشیگه‌یاند: «هیواخوازین ئەم پێشکەوتنانە و کەسایەتی وەکو بەڕێز کۆچەر بە زانست و هەوڵدانە بێ پسانەوەکانیان هاوکار بن لە پێشخستنی ئاستی ڕۆشنبیری و زانستی کۆمەڵگاداو مەدالیاو ناوبانگەکەیان زۆرتر هانیان بدات داهێنانی نوێ و خزمەتی زیاتر بۆ مرۆڤایەتی بەرهەم بێنن.»

هه‌ر له‌ درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا كۆدار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا سەدان کەسی تری بەم شێوەیە هەیە کە بەهۆی سیستەمی سەرکوت، گوشار و جیاکاری ڕژێمی ئێرانەوە بەهرەکانیان قەتیس ماوەو کۆمەڵگا بێ بەش کراوە لە زانست و بەهرەمەندیەکانیان.

خەڵاتی فیلدز کە بە نۆبڵی بیرکاری ناسراوە، هەر چوار ساڵ جارێک دەبەخشرێت، براوەکان دەبێت لەو ساڵەدا کە خەڵاتەکە وەردەگرن، تەمەنیان کەمتر لە ٤٠ ساڵ بێت و ئەوپەڕی چوار بیرکاریزان لە یەک کاتدا خەڵات دەکرێن.

کۆچەر بیرکار-ی مامۆستا لە زانکۆی کەمبریج-ی به‌ریتانیا كه‌ خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، خەڵاتەکەی بە هۆی کارەکانی لەسەر پۆلێنبەندیی جۆرە جیاجیاکانی هاوکێشە ڕادەدارەکان وەرگرت. بیرکار سەلماندی کە جۆرە ناکۆتاکانی ئەم هاوکێشانە دەکرێت دابەش بکرێنە سەر کۆمەڵێک پۆل کە ژمارەی پۆلەکان ناکۆتا نییە و ئەوەش لە ئەندازەی ژمارەییدا پێشکەوتنێکی گەورەیە.

كۆچه‌ر بیرکار لە گوندی نێ لە شاری مەریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان لە دایک بووە و لە وه‌ڵاتی به‌ریتانیا ده‌ژی. ناوبراو له‌ دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ ڕایگه‌یاند، هیواداره‌ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌ خه‌نده‌ی خستبێته‌ سه‌ر لێوی ٤٠ ملیۆن كورد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی كۆدار: 

«بەناوی کۆمیتەی زانست و ڕۆشنبیری کۆدارەوە پیرۆزبایی لە بەڕێز کۆچەر بیرکار دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ ئەو و هەموو ئەو کەسانە دەخوازین کە لە بواری زانستدا پێشکەوتن و داهێنانی نوێ لە خزمەتی مرۆڤایەتیدا دێننە ئاراوە.

کۆچەر بیرکار ئەگەر چی بەساڵانە لە هەندەرانەو ژیانی پڕ لە ڕەنجی دوور لە زێدی خۆی بەسەر دەبات، هاوکات لە لوتکەی سەرکەوتنەکانیدا نەتەوەی خۆی لەبیر نەکردووە و دەتوانێ یەک لەو کەسانە بێت کە بە بەهرەو توانا زانستیەکانی ئەو ڕاستیە بسەلمینێت کە لەناو نەتەوەی کوردیشدا کەسانێک هەن هیچیان لە مرۆڤە بەناوبانگەکانی نەتەوەکانی تر کەمتر نیەو ئەگەر دەرفەتی یەکسان و دیموکرات هەبێت و بەشێویەکی دادپەروەرانە زەمینەی تواناسازیان بۆ بڕەخسێت، ئەوا هاوشانی کەسانی داهێنەرو زاناکانی تری جیهان دەتوانن خزمەتی گەورە بە مرۆڤایەتی بکەن و هەر ئێستاش لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا سەدان کەسی تری بەم شێوەیە هەیە کە بەهۆی سیستەمی سەرکوت، گوشار و جیاکاری ڕژێمی ئێرانەوە بەهرەکانیان قەتیس ماوەو کۆمەڵگا بێ بەش کراوە لە زانست و بەهرەمەندیەکانیان.

ئێمە وەکو کۆمیتەی زانست و ڕۆشنبیری کۆدار هیواخوازین ئەم پێشکەوتنانە و کەسایەتی وەکو بەڕێز کۆچەر بە زانست و هەوڵدانە بێ پسانەوەکانیان هاوکار بن لە پێشخستنی ئاستی ڕۆشنبیری و زانستی کۆمەڵگاداو مەدالیاو ناوبانگەکەیان زۆرتر هانیان بدات داهێنانی نوێ و خزمەتی زیاتر بۆ مرۆڤایەتی بەرهەم بێنن.»

s.m