كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له دژی هێرشه‌كانی توركیا ناڕه‌زایه‌تی پیشاندا - نوێكراوه‌ته‌وه
هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال، به خۆپیشاندانێك له شه‌نگال ئیدانه كرا.
هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال، به خۆپیشاندانێك له شه‌نگال ئیدانه كرا.
هێرشه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆ سه‌ر شه‌نگال كه تیایدا زه‌كی شه‌نگالی ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه شه‌هید بوو، به خۆپیشاندانێك له شه‌نگال ئیدانه كرا.
خۆپیشاندانه‌كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی شه‌نگال ڕێكخرا و ئێواره‌ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سنونێ ده‌ستی پێكرد.
له ڕێپێوانه‌كه‌دا جگه له به‌شداربوونی سه‌دان كه‌س، نوێنه‌رانی پارت و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شه‌نگال ئاماده بوون. له ڕێپێوانه‌كه‌دا وێنه‌كانی زه‌كی شه‌نگالی و پۆسته‌ری «هێرشی سه‌ر زه‌كی شه‌نگالی به‌رده‌وامی دانه به فه‌رمانی سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی» به‌رز كرابوونه‌وه.
هه‌ر له خۆپیشاندانه‌كه چه‌ندین درووشمی وه‌ك «بمرێ خیانه‌ت»، «شه‌هید نامرن»، «به گیان و به خوێن له‌گه‌ڵ تۆین ئه‌ی شه‌هید» و «یه‌كه - یه‌كه - یه‌كه؛ ڕێككه‌وتنی ئێزدییه‌كان یه‌كه» گوترانه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران گه‌یشتنه شوێنی دیاریكراو، ریهام هچۆ هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی شه‌نگال وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
ناوبراو له وته‌كه‌یدا گوتی: «وه‌ك ده‌زانرێت كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدیی شه‌نگال له ئابی ٢٠١٤ له به‌ر چاوی هه‌موو كه‌س له لایه‌ن داعشه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كرا. ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه دووباره ده‌بێته‌وه. هێرشی ئاسمانی كه له ١٥ی ئابدا جارێكی دیكه شه‌نگالی كرده ئامانج، به‌رده‌وامی دانه به فه‌رمانی ٧٣ی سه‌ر ئێزدییه‌كان. ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له مێژووی خۆیدا هه‌میشه دوژمنایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی كردووه و دوژمنایه‌تییه‌كه‌ی هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه.»
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی شه‌نگال ڕایگه‌یاند: «له هێرشه‌كه‌ی دوێنێدا ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی مام زه‌كی به ئامانج گیرا و شه‌هید بوو. سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی مام زه‌كی و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی ده‌كه‌ین و ده‌ڵێن با سه‌ری گه‌لی ئێزدی و خانه‌واده‌كه‌ی ساخ بێت.»
«مام زه‌كی له هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیدا خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی كرد. له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئێزدی بگه‌نه مافه‌كانیان و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به‌ده‌ستبێنن، بێ ناوبڕ له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ئێزیدخان له‌نێو كار و خه‌باتدا بوو. هه‌روه‌ها مام زه‌كی وه‌ك مامی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی ده‌ناسرا و خۆشیانده‌ویست. ئامانجی مام زه‌كی ڕێككه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بوو، له‌پێناو ئه‌وه‌شدا هه‌ر چی پێویست بوایه بێ دوودڵی ده‌یكرد. مام زه‌كی له دوای فه‌رمانی ٧٣ ده‌ربازی شه‌نگال بوو و ٤ ساڵ بێ ناوبڕ له‌پێناو خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و پاراستنی شه‌نگال و مافه‌كانی له تێكۆشاندا بوو.»
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ریهام هچۆ گوتی: «به ئامانجگرتنی مام زه‌كی، به ئامانجگرتنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدییه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی مام زه‌كی به پایه‌ی ڕێككه‌وتنی ئێزدییه‌كان ده‌ناسرا، خێرنه‌خوازه‌كان و دژبه‌رانی ڕێككه‌وتنی ئێزدییه‌كان مام زه‌كییان كرده ئامانج. ئامانجه‌كه له كه‌سایه‌تی مام زه‌كی-دا، له‌ناوبردنی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدییه.»
«ئێمه هیواكانی مام زه‌كی به‌دیدێنین»
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیی شه‌نگال ڕایگه‌یاند: «ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیی شه‌نگال ئه‌و هێرشه ترسنۆكانانه ئیدانه ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌سه‌ر ڕێبازی مام زه‌كی به‌رده‌وام بین و كار و خه‌بات و پڕۆژه‌كانی ئه‌و جێبه‌جێ بكه‌ین. ئێمه هێزی خۆمان پته‌و ده‌كه‌ین و ڕێككه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان به‌دیدێنین كه هیوای مام زه‌كی بوو.»
ناوبراو هه‌ر له وته‌كه‌یدا داوای له ده‌وڵه‌تی عێراق كرد ده‌رباره‌ی ئه‌م هێرشانه هه‌ڵوێستی خۆی ڕوون بكاته‌وه، چونكه ئه‌م هێرشه له‌ژێر سه‌روه‌ریی ئه‌ودا ڕوویداوه و پێویسته له‌وباره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌واو به كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی بدرێت.
«پێویسته هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێده‌نگ نه‌بن»
ریهام هچۆ داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرد كه له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشانه كه ده‌كرێنه سه‌ر ئێزدییه‌كان بێده‌نگ نه‌بن و خاوه‌نداره‌تی له قانوونه‌كانی خۆیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها فڕین به ئاسمانی شه‌نگالدا قه‌ده‌غه بكه‌ن.
داوای ڕژانه مه‌یدانه‌كان كرا
«ئێمه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و دۆسته‌كانمان ده‌كه‌ین كه له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشه بێ ویژدانی ناحقووقییانه بێده‌نگ نه‌بن و بێ ناوبڕ بڕژێنه مه‌یدانه‌كان. چونكه ئه‌م هێرشه به‌رده‌وامیی فه‌رمانی ٧٣ و له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدییه.»
s.m