كۆنگره‌ی گه‌ل: ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ڵده‌وه‌شێت
كۆنگره‌ی گه‌ل پیرۆزبایی جه‌ژنی ژیانه‌وه (١٥ی ته‌باخ)ی كرد و ده‌ستنیشانی كرد كه ده‌وڵه‌تی توركیا كه‌وتووه‌ته پڕۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شان. كۆنگره‌ی گه‌ل ڕاشیگه‌یاند كه چاره‌سه‌ری به ئازادیی ئۆجالان ده‌بێت.
كۆنگره‌ی گه‌ل پیرۆزبایی جه‌ژنی ژیانه‌وه (١٥ی ته‌باخ)ی كرد و ده‌ستنیشانی كرد كه ده‌وڵه‌تی توركیا كه‌وتووه‌ته پڕۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شان. كۆنگره‌ی گه‌ل ڕاشیگه‌یاند كه چاره‌سه‌ری به ئازادیی ئۆجالان ده‌بێت.
دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی گه‌ل به‌بۆنه‌ی ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له سه‌ره‌تای ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كۆنگره‌ی گه‌ل پیرۆزبایی ٣٤هه‌مین ساڵیادی جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی له ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، تێكۆشه‌رانی ئازادی، گه‌لی كورد و مرۆڤایه‌تیی پێشكه‌وتوو كردووه.
«بوو به هێزی بنه‌ڕه‌تیی به‌دیموكراتیبوونی هه‌رێمه‌كه»
كۆنگره‌ی گه‌ل له كه‌سایه‌تیی فه‌رمانده‌ی گه‌وره مه‌عسووم قۆرقماز (عه‌گید)دا به ڕێزداری و منه‌تدارییه‌وه یادی هه‌موو شه‌هیدانی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ ده‌كاته‌وه.
دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی گه‌ل ده‌ستنیشانی كردووه كه ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی به ڕۆحی ١٤ی ته‌مووز له زیندانی ئامه‌د دژی فاشیزمی ١٢ی ئه‌یلوول ده‌ستیپێكرد، به هه‌ڵمه‌تی ١٥ی ته‌باخ شكۆدار بووه. ڕاشیگه‌یاندووه، ئه‌وانه‌ی به ڕۆحی سه‌ركه‌وتن به‌رخۆدانیان كرد، سه‌ركه‌وتن. جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی فاشیزمی ١٢ی ئه‌یلوول نه‌گه‌یشتنه ئامانجی خۆیان.
«ئه‌م ڕۆحی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕییه كه ڕێبه‌ر ئاپۆ ئافراندی، وه‌ك ڕۆحی ئازادیی گه‌له‌كه‌مان له‌نێو كوردستان ده‌ركه‌وت و خۆی گه‌یانده گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و هه‌موو مرۆڤایه‌تیی پێشكه‌وتوو. له شه‌ڕی جیهانیی سێیه‌م كه ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ڕووده‌دات، ئه‌و میلیتانه پێشه‌نگانه‌ی خۆیان به‌م ڕۆحه ڕازاندووه‌ته‌وه، وه‌ك دڵنیایی ئاینده‌ی ئازادی گه‌له‌كه‌مان بوونه‌ته هێزی بنه‌ڕه‌تی به‌دیموكراتیكردنی هه‌رێمه‌كه‌مان.»
«ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵده‌وه‌شێت»
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆنگره‌ی گه‌ل-دا هاتووه، ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئه‌ردۆغان-باخچه‌لی له‌پێناو له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وته هه‌رێمییه‌كانی گه‌لی كورد هه‌موو ده‌رفه‌ت و سه‌رچاوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌كاردێنێت. به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌تانه نه‌یانتوانی به‌رخۆدانی دیموكراتی و ئازادیی گه‌لی كورد بشكێنن. به‌هۆی ئه‌م سیاسه‌تانه‌وه توركیا بێ حاڵ بووه و ئابوورییه‌كه‌ی له به‌رده‌م ئیفلاسبوونه. زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌ردۆغان و سیسته‌می ده‌وڵه‌ته مافیا، فاشیست و تاكه‌كه‌سییه‌كه‌ی له‌ژێر ئه‌م داڕوخانه ئابوورییه هه‌ستێته‌وه.
«سیسته‌می ده‌وڵه‌تی فاشیست كه پش به نكۆڵی و له‌ناوبردنی كوردان ده‌به‌ستێت، ئیدی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندایه. پێویسته هه‌موو هێزه‌كانی كوردستان پێشوازی له‌م كۆتاپڕۆسه‌یه بكه‌ن و به به‌رپرسیاره‌تییه‌كی هاوبه‌ش مامه‌ڵه بكه‌ن.»
«شوێنی چاره‌سه‌ری ئیمڕاڵییه»
دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی گه‌ل ده‌ستنیشانی كرد كه ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان چاره‌سه‌رییه بۆ هه‌موو كێشه‌كان.
«هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كان له توركیا پێویسته باش بزانن كه سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تیی قه‌یران و گێژاوی توركیا كێشه‌ی كورده. هه‌تا گۆشه‌گیركردن و به دیلگرتنی به‌ڕێز ئۆجالان به‌رده‌وام بێت، مومكین نییه كه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بێت. چاره‌سه‌ری گه‌شكردنی تێكۆشانه له‌پێناو ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ. ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ دڵنایی ئازادیی گه‌لانی كوردستان، توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه.»
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا كۆنگره‌ی گه‌ل ڕایگه‌یاندووه: «داوا له گه‌لانی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، ژن و لاوان، هه‌موو هێزه دیموكراتی و ئازادیخوازه‌كان ده‌كه‌ین كه سی و پێنجه‌مین ساڵی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ بكه‌نه ساڵێكی ئه‌نجامگیر و بچنه نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشانه‌وه.»
s.m