لایه‌نه سیاسییەکان: شەهید دیار غه‌ریب ڕێبه‌ری تێکۆشان بوو بۆ چوار پارچەی کوردستان
به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان خاوه‌نداره‌تییان له شه‌هید دیار غه‌ریب كرد و به‌ڵێنی درێژه‌دان به تێكۆشانی ئازادیی شه‌هیدیان دا.
به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان خاوه‌نداره‌تییان له شه‌هید دیار غه‌ریب كرد و به‌ڵێنی درێژه‌دان به تێكۆشانی ئازادیی شه‌هیدیان دا.
ئه‌مڕۆ لە شاری سلێمانی بە بەشداری سه‌دان کەس و نوێنەرانی حیزب و لایه‌نە سیاسییەکانی چوار پارچەی کوردستان، مه‌ڕاسیمێكی شکۆدار بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدی تێکۆشانی گەلی کورد دیار غەریب ناسراو بە هەڤاڵ هەڵمەت ساز كرا. بەشداربوانی مه‌ڕاسیمه‌كه بەڵێنی بەردەوامیدان به خەباتی شەهیدیان دا.
مه‌ڕاسیمه‌كه كاتژمێر ١ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لە ماڵی دایکی شەهید لە گەڕەکی بەختیاری دەستی پێ‌کرد. ئاماده‌بوان به ڕێپێوان بەرەو مزگه‌وتی ئەحمه‌دی حاجی عەلی لە گه‌ڕه‌كی سەرچنار بەڕێکەوتن. هاوڕێ و هاوخەباتانی شه‌هید دیار لە ڕیزه‌كانی ڕیێپێوانه‌كه دەستی یەکیان گرتبوو و به تووڕه‌ییه‌وه - به دەنگی بەرز هاواریان دەکرد و درووشمی «دیار غەریب ڕێبەرە، سەکردە و تاجی سەرە»، «بمرێ خیانەت»، « تۆڵە تۆڵه»، «بمرێ فاشیزم» و «شەهید نامرن»یان ده‌گوته‌وه.
ئاپۆڕای گه‌ل كاتژمێر ٢ گەیشتە شوێنی مه‌ڕاسیمه‌كه لە مزگەوتی ئەحمه‌دی حاجی عەلی. له‌وێش نوێنەری حیزب و لایه‌نە سیاسییەکانی چوار پارچەی کوردستان و مامۆستایانی ئاینی و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سلێمانی به‌شدارییان كرد. لە له گوتاره‌كاندا سه‌رنج خرایه سەر کەسایەتیی ئەو تێکۆشەرە گەورەی گەلی کورد و ئەو هەوڵانەی کە لەپێناو یەکڕیزیی نێو ماڵی کوردی، بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، ئازادیی کوردستان، وشیارکردنەوە و پەروردەکردنی کۆمەڵگه داویەتی.
نەک تەنها خانەواده‌ی شەهید دیار غەریب، بەڵکوو هەموو ئەو هاوڵاتی و لایه‌نە سیاسییانەی کە بەشداری مەڕاسیمەکە بوون، خۆیان بە خاوەنی پرسەکە ده‌زانی و جەختیان لەوە دەکرده‌وە کە شەهید دیار غەریب تەنها شەهیدی حیزبێك یان خێزانێك نییە بەڵکوو شەهیدی تەواوی گەلی کورد و مرۆڤایه‌تییه. خۆیان بەرپرسیار دەبینی لەوەی کە درێژه به خەباتی شەهید بده‌ن.
به‌شداریی لایه‌نه سیاسییه‌كان
حاکم قادر حەمەجان ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یه‌نه‌كه) کە له مه‌ڕاسیمه‌كه ئاماده بوو، ڕایگه‌یاند: «ئێمە پرسە و سەره‌خۆشیی خۆمان ڕادەگەیه‌نین. دەڵێین، چارەسەریی پرسی نەتەوەیەک بە کاردانەوە و تووندوتیژی ناکرێت. باشترین ڕێگه‌ش بۆ چاره‌سه‌ریی پرسی گەلی کورد ڕێگه‌ی ئاشتی و دیالۆگه.»
هەروەها شاناز ئیبراهیم ئەحمەد به‌رپرسی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌نه‌كه ڕایگه‌یاند،: «هەر کاتێک گەنجێكی کورد شەهید دەبێت، هەزاران کەس درێژه به خەباتی ئەو ده‌ده‌ن. ده‌بێ دوژمنانیش ئەو ڕاستییه باش بزانن بە شه‌هیدكردنی هەڤاڵ هه‌ڵمه‌ت هەزارانی دیكه بەردەوامی بە ڕێگه و خەباتی دەدەن. گەلەکەمان کۆتایی پێ نایەت. دەستەوەستان دانانیشین و چاوەڕوانی ئەوان ناکەین بۆ ئەوەی کۆتاییمان پێ بێنن.»
هەروەها شاناز ئێبراهیم ئەحمه‌د دەرباری داواكارییه‌كه‌ی شەهید دیار غەریب کە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بوو، گوتی: «کاتی ئەوە هاتووە ئێستا کۆنگرەی نەتەوەیی ببەسترێت. کورد هیچ دۆستێکی نییە تەنها دەبێت خۆی دۆستی خۆی بێت.»
ئەمجه‌د حوسێن پەناهی برای شەهید ڕامین پەناهی بە نوێنەرایەتیی کۆمەڵه‌ی زەحمەتكێشانی کوردستان بەشداری له مه‌ڕاسیمه‌كه كرد و گوتی، «بەناوی هەموو هاوڕێیانمه‌وه سەره‌خۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی کورد دەکەین لە هەر چوار پارچەی کوردستان، بەتایبەتی هەڤاڵان و دۆستان و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی گەلی کورد و هەموو هاوڕێ و هاوخەباتانی هەڤاڵ دیار غەریب. لەدەستدانی دیار غەریب خەساره‌تێکی گەورە بوو بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان.»
ناوبراو ڕایگه‌یاند، «با دەوڵەتی تورک باش بزانێت ئێمە لە قوربانیدان ناترسین. دیار غەریب یەکەم شەهید و كۆتا شەهیدیش نییە. ئێمە ڕای دەگەیەنین، تا گه‌یشتن بە مافەکانمان لەسه‌ر ڕێگه‌ی دیار غەریب و تەواوی شەهیدانی کوردستان بەردەوامی بە خەبات دەدەین.»
شێرکۆ حەمەئەمین ئەندامی خوولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان له فراكسیۆنی گۆران له گوته‌یه‌كدا وێڕای پرسە و سەره‌خۆشی گوتی، «بە شەهیدبوونی دیار غەریب ڕێگه‌ی تێکۆشان کۆتایی نایەت. ڕێگه‌ی دیار غەریب ڕێگه‌ی ئازادی و تێکۆشانە لە بەرامبەر داگیركاری. دەبێت هەموو ئازادیخوازێك پشتیوانی ئەو تێکۆشانە بكات بۆ ئەوەی گەلی کورد بە كه‌رامه‌ته‌وه بژیت. شەهیدبوونی دیار غەریب دەبێتە سەره‌تایەک بۆ سەرهەڵدانی تێکۆشان دژی داگیرکاری.» شێركۆ گوتیشی، «خیانەت هۆكار بووە بۆ ئەوەی تاکو ئێستا گەلی کورد نه‌گات بە مافەکانی خۆی.»
مەسعود حەسۆ هاوسەرۆکی نوێنەرایه‌تیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و هەوڵی شەهید دیار غەریبی لە ماوه‌ی ڕابردوو بەرز نرخاند لە پشتیوانی كردن له شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان. گوتی، «شەهید هەمیشە چاوی لەسەر شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان بوو. بە فکر و تێکۆشانەکه‌ی پشتگیریی گرنگی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانی دەکرد. ئێمەش بەڵێنی ئەوە دەدەین له‌سه‌ر خەباتی ئەو بەردەوام بین.»
s.m