له ئامه‌د هێرشی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال ئیدانه كرا
گه‌لی ئامه‌د هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ری بۆ سه‌ر شه‌نگال ئیدانه كرد.
گه‌لی ئامه‌د هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ری بۆ سه‌ر شه‌نگال ئیدانه كرد.
نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات - كه‌جه‌ده، بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد - ته‌ژه‌ئا، دایكانی ئاشتی، پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په، پارتی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان - ده‌به‌په، پارتی سۆسیالیست و ئازادی - ئۆسه‌په و ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل له شاری ئامه‌د-ی باكووری كوردستان كۆبوونه‌وه و له لێدوانێكی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانیدا ئیدانه‌ی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال و شه‌هیدكردنی مام زه‌كی شه‌نگالی-یان كرد.
كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی داعش له‌سه‌ر ئێزدییه‌كان
لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه له لایه‌ن به‌دران ئۆزتورك هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده درا. ئۆزتورك ده‌ستنیشانی كرد كه سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵكوژی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی به‌رده‌وامن. ناوبراو فه‌رمانی ٧٣ی سه‌ر شه‌نگالی به‌بیررخسته‌وه و گوتی: «به‌م فه‌رمانه ویستیان كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی به‌ته‌واوی له‌ناوببه‌ن، هه‌زاران ژنی كوردی ئێزدی له لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێندران و له بازاڕه‌كانی كۆیله فرۆشران، ئه‌شكه‌نجه‌ی توندی سیسته‌ماتیكی دران.»
له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده گوتی: «سه‌ره‌ڕای ئه‌م زوڵمه، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی به‌رخۆدانی كردووه، خاكی پیرۆزی خۆی پاراستووه و له‌پێناو ئازادیی خۆی ده‌ستی به هه‌وڵه‌كان كردووه بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتی بێ وێنه. به پێشه‌نگایه‌تیی ژنانی كوردی ئێزدی خۆپاراستن ڕێكخراوه و خاكی خۆیان به‌ته‌واوی له چه‌ته‌كانی داعش پاك كردووه‌ته‌وه.»
سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی كورد و بنه‌ماڵه‌ی مام زه‌كی كرا
به‌دران ئۆزتورك ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی سه‌ر شه‌نگال كرد و هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له ١٥ی ئابدا بۆ سه‌ر شه‌نگال و كوشتنی زه‌كی شه‌نگالی به‌بیرخسته‌وه.
«ئێمه ده‌مانه‌وێ ڕایبگه‌یه‌نین كه زۆر خه‌مگینین به ژیانله‌ده‌ستدانی مام زه‌كی كه ڕۆڵه‌یه‌كی هێژای گه‌لی ئێزدییه و سیاسه‌تمه‌دارێكی پێشه‌نگه. سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی ئێزدی و ته‌واوی گه‌لی كورد و هاوڕێ و خانه‌واده‌ی مام زه‌كی ده‌كه‌ین.»
بانگی یه‌كگرتن بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی
به‌دران ئۆزتورك ڕایگه‌یاند، پێویسته بزانرێت كه ئه‌م هێرشه له هه‌ر پارچه‌یه‌ك بێت دژی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد و داوای ئازادیی گه‌لی كوردستان كراوه. به‌م هۆشمه‌ندییه‌وه، هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان به‌رپرسیاره‌تییان له‌سه‌ر شانه كه خاوه‌نداره‌تی له گه‌لی ئێزدی بكه‌ن و له فه‌رمانه نوێیه‌كان بیانپارێزن و له‌پشتیانه‌وه بوه‌ستن. ئه‌م هێرشه له دژی داوای پێكه‌وه‌ژیان، دادمه‌ندی و ئازادیی هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه كه له ڕۆژاڤا و شه‌نگال ده‌ستی پێكردووه.
ئۆزتورك بانگی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی كرد كه له دژی ئه‌م هێرشه بوه‌ستنه‌وه و پشتی گه‌لی ئێزدی بگرن.
«ئێمه وه‌ك پارتییه سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل ده‌مانه‌وێ به ئیفلاسی سیاسه‌تی له‌ناوبردن و نكۆڵی ئه‌م سه‌ده‌یه بڵێین، سیاسه‌ته‌كانی هێرشكردن و دوژمنایه‌تیكردنی كوردستان هیچ شتێكی بۆ توركیا به‌ده‌ستنه‌هێناوه، به‌م ڕێبازانه هه‌رگیز ئه‌نجام به‌ده‌ستناهێنرێن. به‌م بیر و باوه‌ڕه‌وه، به بڕیاردارییه‌وه دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ هێرشێك ناتوانێت ئیراده‌ی گه‌لی ئێمه بشكێنێت. بانگی هه‌موو گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه له‌پشت گه‌لی ئێزدیمان بن.»
s.m