له برادۆست ساڵیادی ١٥ی ته‌باخ پیرۆز كرا
گه‌ریلاكانی هه‌رێمی برادۆست ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ-یان به ته‌قاندنی فیشه‌كی هه‌وایی پیرۆز كرد.
گه‌ریلاكانی هه‌رێمی برادۆست ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ-یان به ته‌قاندنی فیشه‌كی هه‌وایی پیرۆز كرد.
گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) كه له هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رخۆدان ده‌كه‌ن، ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ-یان به ته‌قاندنی فیشه‌كی هه‌وایی پیرۆز كرد.
له‌م هه‌رێمه‌دا كه هه‌میشه ٢-٣ فڕۆكه‌ی سیخووڕی به‌سه‌ریدا ده‌گه‌ڕێن و به ئۆبوس و فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمباران ده‌كرێت، گه‌ریلاكان به گوێره‌ی خۆیان ١٥ی ته‌باخیان پیرۆز كرد.
s.m