له به‌دلیس و ئه‌رزینگان گه‌ریلا چالاكی ئه‌نجام دا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له به‌دلیس ٣ سه‌رباز كوژراون و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات گه‌ریلایه‌ك شه‌هید بووه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له به‌دلیس ٣ سه‌رباز كوژراون و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات گه‌ریلایه‌ك شه‌هید بووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و شه‌ڕی باكووری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له به‌دلیس ٣ سه‌رباز كوژراون و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون. ڕاشیگه‌یاند گه‌ریلایه‌ك به ناوی شاهان شه‌هید بووه.
هه‌په‌گه‌ر ئاشكرای كرد له ئێلح گه‌ریلایه‌ك به دیل گیراوه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی شه‌ڕ و هێرشی ئاسمانیی سوپای توركیاش له ئه‌رزینگان زانیاری دا.
ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
«ڕۆژی ١٦ی ئه‌یلوول\٢٥ی خه‌رمانان كاتژمێر ١١ سوپای توركیا له ناوچه‌ی شه‌هید مزگین-ی شاری به‌دلیس گۆڕستان و ده‌وروبه‌ری گۆڕستانه‌كه‌ی بۆردومان كرد. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه به پشتیوانی فڕۆكه‌ی سیخووڕی بوو، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان و كۆپته‌ری جۆری كۆبرا كاتژمێر ١٧ ناوچه‌كه‌یان بۆردومان كرد. له كاتی بۆردومانه‌كه‌دا له‌نێوان هێزه‌كانمان و ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه ده‌یانویست به كۆپته‌ری سكۆرسكی له ناوچه‌كه دابه‌زن، شه‌ڕ ڕوویدا. له ئه‌نجامدا ٣ سه‌ربازی دوژمن كوژران و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون. له شه‌ڕدا هاوڕێمان شاهان هه‌تا دوایین فیشه‌كی خۆی قاره‌مانانه شه‌ڕی كرد و شه‌هید بوو. ناسنامه‌ی ئه‌م هاوڕێ شه‌هیده‌مان دواتر بۆ ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ڕۆژی ١٧ی ئه‌یلوول\٢٦ی خه‌رمانان كاتژمێر ١٥ به‌بێ ئه‌نجامی كۆتایی هات.
شه‌ڕ له ئه‌رزینگان
ڕۆژی ١٥ی ئه‌یلوول\١٤ی خه‌رمانان كاتژمێر ٢٢:٣٠ گه‌ریلاكانمان له دۆڵی ماگاچوور-ی ناوچه‌ی چاگلایان-ی سه‌ر به شاری ئه‌رزینگان ڕووبه‌ڕووی سوپای توركیا بوونه‌وه و شه‌ڕ ڕوویدا. له‌و شه‌ڕه ماوه‌كورته‌دا ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه. دوای شه‌ڕه‌كه سوپای توركیا به‌ره‌به‌یانیی ١٦ی ئه‌یلوول\٢٥ی خه‌رمانان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد.
له ئێلح هه‌ڤاڵێكمان كه‌وته ده‌ستی دوژمن
ڕۆژی ١٥ی ئه‌یلوول\٢٤ی خه‌رمانان هه‌ڤاڵمان ڕۆژهات (سه‌عید ئیلمین) له ناوچه‌ی كۆزلووك-ی ئێلح له كاتێكدا ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانی جێبه‌جێ ده‌كرد، كه‌وته ده‌ستی دوژمن.
هێرشی ئاسمانی
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا له دژی سنووری جۆله‌مێرگ و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا هێرشێكی ئاسمانییان ئه‌نجامدا. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كان وه‌هان:
ڕۆژی ١٨ی ئه‌یلوول\٢٧ی خه‌رمانان كاتژمێر ١٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆمبارانی گردی كارتال-ی سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگیان كرد. هه‌روه‌ها كاتژمێر ١٦:٤٥ بۆردومانی گردی كه‌ستا-ی هه‌رێمی مه‌تینانیان كرد.
ڕۆژی ١٧ی ئه‌یلوول\٢٦ی خه‌رمانان فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له‌نێوان كاتژمێر ١٠-١٢ بۆردومانی ناوچه‌ی كونیشكا و شه‌هید ڕۆسته‌می هه‌رێمی زاپ و دۆڵی كه‌ستا و ناوچه‌ی وه‌رخه‌لێی سه‌ر به هه‌رێمی مه‌تینان-یان كرد.»
s.m