له دێرسم شه‌ڕێكی قورس هاته ئاراوه و له جۆله‌مێرگیش گه‌ریلا گورزی وه‌شاند
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه هێزه‌كانی گه‌ریلا له ناوچه‌ی چه‌لێ ٢ سه‌نگه‌ری سه‌ربازییان ڕووخاندووه، هه‌روه‌ها له دێرسم شه‌ڕێكی قورس ڕوویداوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه هێزه‌كانی گه‌ریلا له ناوچه‌ی چه‌لێ ٢ سه‌نگه‌ری سه‌ربازییان ڕووخاندووه، هه‌روه‌ها له دێرسم شه‌ڕێكی قورس ڕوویداوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی خه‌ره‌گۆل له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه و ٢ سه‌نگه‌ری سه‌ربازیی سه‌ر گرده‌كه ڕووخێندراون.
٢ سه‌نگه‌ری سه‌ربازی له چه‌لێ ڕووخێندران
ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه‌ی چه‌لێ هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ڕۆژی ١٥ی ئاب\٢٤ی گه‌لاوێژ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی خه‌ره‌گۆلی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا و گورزی توندیان له سه‌نگه‌ر و چادره‌كانی دوژمن دا. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ سه‌نگه‌ری دوژمن ڕووخێندران. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.»
بۆردومان و شه‌ڕی قورس له دێرسم
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركیا ڕۆژی ١٤ی ئاب\٢٣ی گه‌لاوێژ له ناوچه‌ی خاچالیی سه‌ر به شاری دێرسم به پشتیوانیی ته‌كنیكی ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێك كرد و به‌و هۆیه‌وه شه‌رێكی سه‌خت ڕوویدا.
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆن و شه‌ڕه ڕایگه‌یاند: «به‌یانیی ١٤ی ئاب\٢٣ی گه‌لاوێژ، سوپای توركیای داگیركه‌ر به پشتیوانیی ته‌كنیكی له ناوچه‌ی خاچالیی سه‌ر به شاری دێرسم ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. سوپای توركیای داگیركه‌ر به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و كۆپته‌ری جۆری كۆبرا بۆمبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد. له دوای بۆمبارانه‌كه هێزه‌كانی داگیركه‌ر كاتژمێر ١٤:٣٠ به كۆپته‌ری سكۆرسكی له ناوچه‌كه دابه‌زین. له‌نێوان هێزه‌كانمان و داگیركه‌راندا شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا. شه‌ڕه‌كه هه‌تا ڕۆژی ١٥ی ئاب به‌رده‌وام بوو و زۆر سه‌ربازی دوژمن كوژران. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر هه‌مان ڕۆژ به پشتیوانی كۆپته‌ری جۆری كۆبرا له هه‌رێمه‌كه كشایه‌وه. ئه‌گه‌ر زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستكه‌وت، به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.»
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆمبارانی هه‌رێمی گارایان كرد
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆمبارانی هه‌رێمی گارایان كردووه.
«فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ١٣ی ئاب\٢٢ی گه‌لاوێژ بۆردومانی بناری كانی بابلێ و حه‌وتی ته‌باخ-یان كرد له هه‌رێمی گارا. هه‌روه‌ها ڕۆژی ١٤ی ئاب\٢٣ی گه‌لاوێژ بناری ته‌پێ كوونێ له هه‌مان هه‌رێمی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا بۆردومان كرا. ئه‌و ئاگره‌ی كه به‌هۆی بۆمبارانه‌كه له هه‌رێمه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه، تا ئێستا دانه‌مركاوه‌ته‌وه.»
s.m