له سنووری پیرانشار كۆڵبه‌رێك كوژرا
پاسدارانی ئێران له‌سه‌ر سنووری پیرانشاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له كۆڵبه‌ران كرد. له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك كوژرا.
پاسدارانی ئێران له‌سه‌ر سنووری پیرانشاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له كۆڵبه‌ران كرد. له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك كوژرا.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پاسدارانی ئێران له‌نێوان پیرانشار و كوێستانه‌كانی گۆرته‌سێی قه‌ندیل ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له كۆڵبه‌ران كرد و له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك كوژرا.
ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی كه ژیانی له‌ده‌ستداوه ناوی حاسل بادبرین (١٨ ساڵان)ه و خه‌ڵكی گوندی ته‌ركشه. هه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا ٥ مانگای كۆڵبه‌ران له‌ناوچوون.
پاسدارانی ئێران به‌رده‌وام له‌سه‌ر سنوور هاوڵاتییان ده‌كوژن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ یه‌كێكیان سزا نه‌دراوه. ساڵانه به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه ده‌یان كۆڵبه‌ر له‌سه‌ر سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كوژرێن و بریندار ده‌بن.
به گوێره‌ی ئاماری ماڵپه‌ڕی كۆڵبه‌ر نیووز له ماوه‌ی ٤ مانگی ڕابردوودا، نزیكه‌ی ٣٠ كۆڵبه‌ر له لایه‌ن پاسدارانی ئێرانه‌وه كوژراون و لایه‌نی كه‌م ٥٥ كۆڵبه‌ریش بریندار بوون.
s.m