له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی له شاری وان، یادی ڕۆژنامه‌وان ده‌نیز فورات كرایه‌وه
ڕۆژنامه‌وان ده‌نیز فورات كه ٤ ساڵ به‌ر له ئێستا له مه‌خموور له ئه‌نجامی هێرشی داعش شه‌هید بوو، له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی خۆی له شاری وان-ی باكووری كوردستان یادی كرایه‌وه.
ڕۆژنامه‌وان ده‌نیز فورات كه ٤ ساڵ به‌ر له ئێستا له مه‌خموور له ئه‌نجامی هێرشی داعش شه‌هید بوو، له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی خۆی له شاری وان-ی باكووری كوردستان یادی كرایه‌وه.
ڕۆژنامه‌وان ده‌نیز فورات (مه‌تیه یڵدزتان) له ٨ی ئابی ٢٠١٤ له كاتێكدا ڕووماڵی هێرشه‌كانی داعشی ده‌كرد له كه‌مپی مه‌خموور، به‌هۆی هێرشی داعش شه‌هید بوو.
له چواره‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا، له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی خۆی له گوندی خه‌جه‌خاتوونی سه‌ر به ناوچه‌ی ئه‌به‌خێی وان، یادی ده‌نیز فورات كرایه‌وه.
له مه‌ڕاسیمی یادی شه‌هید ده‌نیز فوراتدا، موئه‌زه‌ز ئۆرهان په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په، یادیشه‌ن كارابولاك هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له وان، ئاینوور تارهان هاوسه‌رۆكی پارتی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان - ده‌به‌په له وان، حه‌قی بولتان وته‌بێژی ده‌ستپێشخه‌ریی ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد، خه‌باتكارانی ڕاگه‌یاندنی ئازاد، چالاكانی ته‌ڤگه‌ری ژنانی ئازاد - ته‌ژه‌ئا و ژماره‌یه‌كی زۆری ژنان ئاماده بوون.
«ژیانی ده‌نیز بۆ خۆمان به نموونه وه‌رده‌گرین.»
له مه‌ڕاسیمی یادكردنه‌وه‌كه‌دا، سه‌ره‌تا سه‌یات یڵدزتان برای ده‌نیز فورات قسه‌ی كرد و گوتی: «ده‌نیز په‌یامنێری گه‌ل بوو. له تێكۆشانی ڕه‌وای كورداندا شه‌هید بوو. ٣ خوشكی ده‌نیز له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌و به‌رده‌وامن و كامێراكه‌ی ئه‌ویان هه‌ڵگرتووه. ئاڵای ئه‌ویان هه‌ڵداوه و تێده‌كۆشن. ئێمه وه‌ك خانه‌واده، هه‌موومان ژیانی ده‌نیز به نموونه وه‌رده‌گرین. ئێمه سه‌رمان پێی به‌رزه. سوپاسی هه‌موو ئاماده‌بوان ده‌كه‌ین.»
«ژنه‌ڕۆژنامه‌وانه‌كان به‌رده‌وامی به تێكۆشانی ئه‌و ده‌ده‌ن»
حیكمه‌ت تونچ په‌یامنێری «ژن نیووز» به ناوی ژنانی په‌یامنێر قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان وه‌ك ژنانی په‌یامنێر نه‌یانهێشتووه كامێرا و قه‌ڵه‌می ده‌نیز فورات بێ خاوه‌ن بمێننه‌وه و به‌رده‌وامیان به خه‌باتی شه‌هید ده‌نیز داوه. تونچ ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌وان له غوربه‌ته‌لی ئه‌رسۆز بگره هه‌تا ده‌نیز فورات، به‌ڵێنی تێكۆشانیان به هه‌موو شه‌هیدانی ڕاگه‌یاندنی ئازاد داوه.
«داعش ڕاگه‌یاندنی ئازادی به ئامانج گرت»
حه‌قی بولتان وته‌بێژی ده‌ستپێشخه‌ریی ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا گوتی: «ده‌نیز فورات شه‌ڕی دژ به داعشی له مه‌خموور ڕووماڵ ده‌كرد. ئه‌و شته‌ی كه هیچ په‌یامنێرێك نه‌یده‌توانی بیكات، ده‌نیز ده‌یكرد. داعش به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئه‌و خه‌باتكاره‌ی ڕاگه‌یاندنی ئازادی به ئامانج گرت و كوشتی.»
بولتان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هاوپه‌یمانه‌كانی داعش ئێستاش به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان و ڕۆژنامه‌وانان به ئامانج ده‌گرن. گوتیشی: «ئێمه له‌سه‌ر رێبازی ده‌نیزین و به‌رده‌وامی به تێكۆشانی ئه‌و ده‌ده‌ین و ناهێڵین ڕاستی له تاریكاییدا بمێنێته‌وه.»
«ده‌نیز چیرۆكی هیواكانه»
موئه‌زه‌ز ئۆرهان په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شاری وان له وته‌یه‌كدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ده‌نیز له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له ئه‌نجامی هێرش و فشاره‌كانی ده‌وڵه‌ت له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان كۆچبه‌ر بوون. په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هه‌ده‌په له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: «ده‌نیز سه‌ره‌ڕای هه‌لومه‌رجی سه‌ختی كۆچبه‌ری، پیشه‌ی په‌یامنێری هه‌ڵبژارد. هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه بوو كه ئه‌و زوڵمه‌ی له‌سه‌ر گه‌له، به ڕای گشتی ڕاگه‌یه‌نێت.»
«ده‌نیز فورات نیشانه‌ی ژنی به‌هێز و خۆڕاگری كۆمه‌ڵگه و ژنان بوو. ده‌نیز چیرۆكی هیواكانی ئازادیی گه‌لێك و ده‌نگی ژنان بوو. ده‌نیز وه‌ڵامی سه‌رله‌نوێ بونیادنان بوو. كامێرای ده‌نیز فورات وه‌ڵامی كۆمه‌ڵگه‌ی دواكه‌وتوو و زیهنیه‌تی سه‌رده‌ستانه بوو. ده‌نیز فورات ئاوێنه‌ی زوڵم و زه‌خته‌كانی سه‌ر كورد بوو.»
s.m