له شرنا‌خ، جۆله‌مێرگ و سێرت ١٤ سه‌ربازی توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له شرنا‌خ، جۆله‌مێرگ و سێرت له سوپای توركیای داگیركه‌ریان دا. له چالاكییه‌كاندا لایه‌نی كه‌م ١٤ سه‌رباز كوژران، ٨ سه‌نگه‌ر ڕووخێندران و گورز له كۆپته‌رێك درا.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له شرنا‌خ، جۆله‌مێرگ و سێرت له سوپای توركیای داگیركه‌ریان دا. له چالاكییه‌كاندا لایه‌نی كه‌م ١٤ سه‌رباز كوژران، ٨ سه‌نگه‌ر ڕووخێندران و گورز له كۆپته‌رێك درا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگ، شرنا‌خ و سێرت ١٤ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه:
له گه‌ڤه‌ر چالاكییه‌ك دژی بازگه‌یه‌كی پشكنین كرا
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگریدا، ڕۆژی ١ی ئاب كاتژمێر ٢٣ له گوندی شرڤانی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ دژی بازگه‌یه‌كی پشكنینی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توندیان له سه‌نگه‌ر و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی دوژمن دا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كوژران و بریندار بوون ڕوون نه‌بوویه‌وه.
سه‌ربازێك كوژرا
سوپای توركیای داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه، به پشتیوانی فڕۆكه‌ی سیخووڕیی بێ فڕۆكه‌وان و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ڕۆژی ٢ی ئاب له سنووری گونده‌كانی شاڤته، سێكران و شێرڤان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هێزه‌كانمان هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١١:٣٠ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا. له دوای چالاكییه‌كه ئه‌م یه‌كینه‌یه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له هه‌رێمه‌كه كشایه‌وه. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به پشتیوانی یه‌كینه شاراوه‌كان هێشتا به‌رده‌وامه.
له شرنا‌خ ٨ سه‌نگه‌ر ڕوخێندران و ١١ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستادا، ڕۆژی ١ی ئاب كاتژمێر ٢:١٠ له هه‌رێمی ناڤیانا شێخا-ی شرنا‌خ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له‌سه‌ر گردێكی نزیك گردی مستۆ بوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له ٤ قۆڵه‌وه گورز له سه‌نگه‌ر و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی دوژمن درا و ٨ سه‌نگه‌ری دوژمن كه له‌سه‌ر گرده‌كه بوون به‌ته‌واوی ڕوخێندران. جبه‌خانه و بلدۆزه‌رێكیش كه له‌سه‌ر گرده‌كه بوون، ڕوخێندران. له چالاكییه‌كه‌دا ١١ سه‌ربازی دوژمن كوژران و گه‌ریلاكانی ئێمه چوونه سه‌ر هه‌موو ته‌رمه‌كان. چه‌كێكی بی كه‌ی سی-ش له‌سه‌ر ته‌رمی سه‌ربازه‌كان هه‌ڵگیرایه‌وه. له دوای چالاكییه‌كه سه‌ربازگه‌كانی ناوچه‌كانی ناڤیانا شێخا، چه‌لێ نمێژا، تومه‌نا شرنا‌خ و توگای به‌ستا بلووزه‌را، ئۆبوس و هاوه‌نیان هاویشته ده‌وروبه‌ره‌كه. به‌هۆی بۆمبارانی سه‌خت ئاگر له دارستانی ناوچه‌كه كه‌وته‌وه.
به‌هۆی بۆردومان ٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون
سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٦ به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. سوپای توركیای داگیركه‌ر له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هه‌رێمه‌كه‌ی به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه ٢ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون. ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵه‌كانمان كه شه‌هید بوون دوای ڕوون بوونه‌وه‌یان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كرێن.
٢ سه‌رباز له به‌رواری كوژران
ڕۆژی ٢٥ی ته‌مووز، سوپای توركیای داگیركه‌ر له سنووری چه‌مێ كارێی ناوچه‌ی به‌رواریی سه‌ر به سێرت ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. چالاكییه‌كانی هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن به‌رده‌وامن. له به‌یانیی ٢ی ئاب له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستادا له دژی سه‌ربازانی سه‌ر گردی شه‌هید سۆرخوین چالاكییه‌ك ئه‌نجامدرا. به گورزی توند ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
له ئه‌لكێ گورز له كۆپته‌رێك درا
له ٢٩ی ته‌مووز كاتژمێر ٦ له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، له سنووری ده‌روازه‌ی به‌رانای ناوچه‌ی ئه‌لكێی سه‌ر به شرنا‌خ، له كۆپته‌رێكی جۆری سكۆرسكیی سوپای توركیای داگیركه‌ر درا و گورزی توندی پێكه‌وت.
s.m