له مه‌خموور یادی شه‌هیدی ڕاگه‌یاندنی ئازاد ده‌نیز فورات كرایه‌وه
ڕۆژنامه‌وان ده‌نیز فورات كه ٤ ساڵ به‌ر له ئێستا له كاتی ڕووماڵی شه‌ڕی داعش له مه‌خموور شه‌هید بوو، ئه‌مڕۆ له مه‌خموور یادی كرایه‌وه.
ڕۆژنامه‌وان ده‌نیز فورات كه ٤ ساڵ به‌ر له ئێستا له كاتی ڕووماڵی شه‌ڕی داعش له مه‌خموور شه‌هید بوو، ئه‌مڕۆ له مه‌خموور یادی كرایه‌وه.
ڕۆژنامه‌وان ده‌نیز فورات له ٨ی ئابی ٢٠١٤ له كاتی ڕووماڵكردنی هێرشی چه‌ته‌كانی داعش بۆ سه‌ر مه‌خموور، له وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی شه‌هید بوو.
له چواره‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا، به ئاماده‌بوونی دانیشتوانی وارگه‌كه، خانه‌واده‌كه‌ی و سازیی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان یادی شه‌هید ده‌نیز فورات كرایه‌وه.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا دایكی شه‌هید ده‌نیز فورات؛ سولتان یڵدزتان قسه‌ی كرد و گوتی: «٤ ساڵ پێش ئێستا ده‌نیز فورات له كاتێكدا به كامێراكه‌ی وێنه‌ی هێرشی چه‌ته‌كانی داعشی بۆ سه‌ر وارگه‌كه ده‌گرت، شه‌هید كرا. ئێمه هه‌تا دوایین دڵۆپی خوێنمان له‌گه‌ڵ ئامانج و دۆزی ده‌نیز فورات ده‌بین.»
s.m