له ڕیزه‌كانی گه‌ریلادا به‌رده‌وامی به كولتووری ده‌نگبێژی ده‌دات
گه‌ریلا دۆزگه‌ر، له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلادا به‌رده‌وامی به كولتووری ده‌نگبێژی ده‌دات كه له مێژووی كورداندا پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
گه‌ریلا دۆزگه‌ر، له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلادا به‌رده‌وامی به كولتووری ده‌نگبێژی ده‌دات كه له مێژووی كورداندا پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
ده‌نگبێژ هه‌م مێژوو و زمانی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان ده‌پارێزن، هه‌م گه‌وره‌ترین نوێنه‌ری كولتووری زاره‌كین. به تایبه‌تی له هه‌رێمی سه‌رحه‌د ده‌نگبێژ شاكیرۆ، ئه‌ڤدالی زه‌ینكێ، خه‌راپه‌تێ خاجۆ و هتد نموونه‌ی دیارترین ده‌نگبێژه‌كانی كوردن كه كولتووری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیان به هۆی دانگبێژییه‌وه پاراستووه. ده‌نگبێژی و كلام، به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن له هه‌رێمی سه‌رحه‌د به ئه‌ڤدالێ زه‌ینكێ سه‌ریهه‌ڵدا و له ته‌واوی جوگرافیای میزۆپۆتامیا بڵاوبوویه‌وه. نه‌وه‌كانی دوای ئه‌ڤدالێ زه‌ینكێ، به پێچه‌وانه‌ی ده‌نگبێژه‌كانی پێشوو كه به‌بێ ئامێر ده‌یانچڕی، ئیدی مه‌ی-یشیان به‌كارهێنا.
زمان له‌ناوبچێت، نه‌ته‌وه‌ش له‌ناوده‌چێت
گه‌ریلا دۆزگه‌ر یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌یه‌وێت به‌رده‌وامی به كولتووری ده‌نگبێژی بدات. به ده‌نگه‌كه‌ی خۆی كه له دڵه‌وه‌یه، له چیا ئازاده‌كان ده‌نگبێژێكی ئازاده. گه‌ریلا دۆزگه‌ر ده‌ستنیشانی كرد كه ده‌نگبێژان له‌پێناو ئه‌وه‌ی له زمان و كولتووری خۆیان دوورنه‌كه‌ونه‌وه، به ده‌نگبێژی به‌رده‌وام مێژوویان زیندوو كردووه‌ته‌وه. گوتیشی: «له دژی ئه‌و بكوژانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت زمانه‌كان له‌ناوبه‌رن، كوردان هه‌م به ده‌نگبێژی، هه‌م به چیرۆكه‌كانی خۆیان كولتووره‌كه‌یان پاراستووه.»
گه‌ریلا دۆزگه‌ر ده‌ستنیشانی كرد كه كولتووری ده‌نگبێژیی كورد به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی سه‌رحه‌د به‌رده‌وامه و گوتی: «یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كان بۆ پاراستنی زمانی ئێمه، ده‌نگبێژییه. وه‌های كرد كه هه‌تا ئه‌م سه‌رده‌مه زمانی خۆمان بپارێزین و بیگه‌یه‌نینه ئه‌مڕۆ.»
«هێزه بكوژه‌كان به درێژایی مێژوو زۆر مرۆڤیان له واری خۆیان كۆچبه‌ر كردووه و به قه‌ده‌غه‌كردنی زمانه‌كان ئه‌وانیان له‌ناوبردووه. كاتێك زمان له‌ناوبچێت، نه‌ته‌وه‌ش له‌ناوده‌چێت. ده‌نگبێژی به هه‌ستی قووڵ ده‌كرێت. ئه‌و گۆرانییانه‌ی كه هی ئێمه نین، به هه‌مان هه‌ست ناگوترێن. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كلامانه‌ی به زمان و كولتووری خۆمان ده‌یانچڕین، هه‌سته‌كانی ئێمه پیشان ده‌ده‌ن.»
s.m