له کەرکووك هاوکاری بۆ توشبوانی شێرپەنجە کۆدەکرێتەوە
به بهشداری گەنجانی وهڵاتپارێزی کوردستان لە شاری کەرکووک گرووپی «ئومێدێک بۆ توشبووانی شێرپەنجە» پێکهێنرا بهمهبهستی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ نەخۆشخانەی شێرپەنجەی کەرکووک.
به بهشداری گەنجانی وهڵاتپارێزی کوردستان لە شاری کەرکووک گرووپی «ئومێدێک بۆ توشبووانی شێرپەنجە» پێکهێنرا بهمهبهستی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ نەخۆشخانەی شێرپەنجەی کەرکووک.
گرووپەکە پێکهاتووە لە کۆمەڵەی گەنجانی وهڵاتپاڕێزی کوردستان، گرووپی میوزیکی میزۆپۆتامیا، گرووپی شانۆی هەوار و گرووپی هەڵپەڕکێی نەورۆزی کەرکووک. بڕیاره چالاکییەکانیان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە چەند گەڕەکێکی شاری کەرکووک ئهنجام بدهن و كۆمهك و هاوكاری بۆ نهخۆشخانهی شێرپهنجهی شارهكه كۆبكهنهوه.
باکۆ کازم ئەندامی گەنجانی وهڵاتپارێزی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی گوت: «گرووپی ئومێدێک بۆ توشبوانی شێرپەنجە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک گرووپی هونەری و چەند رێکخراوێک كه هەڵساوین بە دانانی کەمپینێک بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە لە کەرکووک. لەبەرئەوەی ئەو نەخۆشخانەیە لە شاری کەرکووک لە دۆخێکی زۆر خراپدایه وبێ پێداویستی و بێ دەرمانن. ئێمە وەکو ئەرکێکی مرۆڤانە هەڵساین بە ڕاگەیاندنی ئەو کەمپینە كه ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت. کۆمەک و هاوکاری لە خەڵکی شاری کەرکووک کۆدەکەینەوە بۆ ئەوەی خزمەتێکی بچووکی شارەکە بکەین.»
لە درێژەی قسەکانیدا باكۆ گوتی: «داواکارین لە هەموو تاکێکی کەرکووک بەدەم كهمپینهكهمانهوه بێن و خزمهتێك بە توشبوانی ئەم نەخۆشیە بکەن.»
حوسێن سەباح ئەندامێكی دیكهی ههمان ڕێكخراوه و له لێدوانیدا بۆ ANF گوتی: «نەخۆشی وا هەیە بینیومانە دهڵێت ڕۆژانە بایی ٢٠٠ دۆلار مەسروفم ههیه و پێم دابین ناکرێت.»
هەڵکەوت عبدولکەریم ژەنیاری موزیك لە گرووپی میزۆپۆتامیا بە ANFی گوت: «ئێمە چەند گەنجێکی شاری کەرکووکین هەستاین بەم کەمپینە بۆ کۆکردنەوەی بڕێکی هاوکاری بۆ نەخۆشخانەی شێرپەنجە. لەم کەمپینەدا چەند گەنجێک خۆبەخش بەناو کۆڵانەکان و بازارەکان دەگەڕێن بۆ ئەوەی کۆمەکەکە کۆبکەنەوە. لەم کەمپینەدا گرووپێکی میوزیک، گرووپێکی شانۆ و گرووپێکی هەڵپەڕکێ هونەری خۆیان لەسەر ئەم شەقامە پێشکەش دەکەن.»
s.m