له‌یلا گیوڤه‌ن ته‌داوی ڕه‌تكرده‌وه و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌رده‌وامه له مانگرتن
له‌یلا گیوڤه‌ن له نه‌خۆشخانه ڕه‌تی كرده‌وه ته‌داوی بكرێت، بۆیه برایه‌وه ماڵه‌كه‌ی و به‌رده‌وامه له چالاكیی مانگرتن.
له‌یلا گیوڤه‌ن له نه‌خۆشخانه ڕه‌تی كرده‌وه ته‌داوی بكرێت، بۆیه برایه‌وه ماڵه‌كه‌ی و به‌رده‌وامه له چالاكیی مانگرتن.
له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) ماوه‌ی ٩٨ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه. به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستییه‌وه، ئه‌مڕۆ گیوڤه‌ن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په هاتنه نه‌خۆشخانه، پۆلیسی توركیا له شاری ئامه‌د ده‌وری نه‌خۆشخانه‌كه‌ی گرت.
هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) محه‌مه‌د ئارسلان ڕایگه‌یاند، گیوڤه‌ن له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدایه و ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه ته‌داوی بكرێت تا ئه‌و كاته‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ده‌شكێنرێت. ئارسلان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پێویسته هه‌ر كه‌س خاوه‌نداره‌تی له به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن بكات.
پاش ئه‌وه‌ی ته‌داوی ڕه‌تكرده‌وه، له‌یلا گیوڤه‌ن گواسترایه‌وه ماڵه‌كه‌ی و به‌رده‌وامه له مانگرتنه‌كه‌ی.
s.m