لە ئامەد پارێزەرێک دەستگیرکرا

لە ئامەد پارێزەر مەرڤە نوور دۆغان بە بیانووی ئەندامێتی ڕێکخستن دەستگیرکرا.

پارێزەر مەرڤە نوور دۆغان لە ٧ی تشرینی یەکەم کاتێک بەرەوە نووسینگەی پارێزەریەکەی دەچوو، لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئامەد دەستگیرکرا. ئەمڕۆش بە بیانووی ئەندامێتی ڕێکخستن لەلایەن دادگای سزای سولحی ئیشکگری ئامەد ڕەوانەی زیندان کرا.

دۆغان بۆ زیندانی ژنانی ئامەد گواسترایەوە.

ف.ق