لە ئۆمەریا شەڕ و لە هەرێمەکانی گەریلا هێرشی ئاسمانی

لە هەرێمی ئۆمەریای میردین لەنێوان هێزەکانی گەریلا و سەربازانی تورک شەڕ ڕوویدا. فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورکیش هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بووردۆمان کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەڕ و هێرشی ئاسمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:

"٢٢ی ئازار لە هەرێمی ئۆمەریای مێردین لەنێوان یەکەکانمان کە سەرقاڵی ئەرکی خۆیان بوون و سوپای داگیرکەری تورکدا شەڕ ڕوویدا. لەو شەڕەدا هاورێیەکمان کە تا دوایین گولەی خۆی لەدژی دوژمنە داگیرکەرەکان بە شێوەیەکی فیدایی شەڕی کرد شەهید بوو. زانیاری لەبارەی هاوڕێ شەهیدەکەمان دواتر بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت.

٣٠ی ئازار فرۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک کاتژمێر ١١:٠٠ ناوچەی ئارس – فاری هەرێمی ئاڤاشین و کاتژمیر ١٧:٠٠ ناوچەی گەلیێ پساخا و شەهید هەمزەی سەر بە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بووردۆمان کرد. بەهۆی بووردۆمانەکە هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ف.ق