لە برادۆست گولەی دوایی لە دوژمن بەدەین

گەریلاکانی پەکەکە ڕایانگەیەند کە ڕۆحی ١٥ی ئاب/٢٤ی گەلاوێژ سەرکەوتنی ئازادی مسۆگەردەکات.

گەریلاکانی هەپەگە ویەژا-ستارکە لە هەرێمی برادۆست لەدژی هەوڵدانی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بەرخۆدانی دەکەن وتەنگیان بەداگیرکەر هەڵچنیوە.ڕۆژی ١٥ی ئاب-یان سەرەتا لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتەواوی ئەوشۆڕشگێڕانەی کە لەشەڕی ئازادی کوردستاندا بەشدارن پیرۆزکرد.

 

دجلە کوبانی گەریلای یەژاستار ئاماژەی بە ورە و باوەڕی پتەوەی گەریلاکرد کە ئەمڕۆ لە تێکۆشانی گەریلادا ڕەنگی داوەتەوە و وتی: " ئەوهەستە لە شۆڕشی ڕۆژئاواشدا خۆی نیشاندا وئەمە ڕۆحی عەگیدەکانە. ئەگەرئێمە ئەمڕۆ لەناوئەم سەنگەرانەدا بەرخۆدانی دەکەین وبە ڕۆحێکی هەڤاڵانە تێکۆشان دەکەین، ئەمە لەسایەی عەگیدەکانەوە مسۆگەربووە. ئەمڕۆکە هەمان هەوڵدانی داگیرکەری لەسەربرادۆست هەیە. ئێمە لەهەمبەر پێشکەوتووترین ئامێروچەکەکاندا بەرخۆدانی دەکەین. با ئەردۆغان بزانێت کە ئێمە لە ٢٠١٨دا کۆتایی بەدەسەڵاتەکەی بهێنین."

' ١٥ی ئاب هیوایەک بوو'

دیلگەش ئیرتۆشێ گەریلای هەپەگە هەڵمەتی ١٥ی ئابی وەک هیوایەک پێناسە کرد و وتی: " ئەم هیوایە ئەمڕۆکەش لەسەرەتادا لە برادۆست، بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکوهیوایەکی زۆرگەورە گرینگی خۆی هەیە.لەسەرئەو بنگەیە دامەزراوە، ئەوەی کە لەپیش ئێمەدایە گەشکردنەوەی تێکۆشان وبەرخۆدانییە. ئەمڕۆئێمە بەوتێکۆشانە،لەم هەرێمە لەدژی داگیرکەری دەوڵەتێ تورکیا بەرخۆدانی دەکەین و دوژمنمان توشی گرفتی گەورە کردووە. ئێمە ڕۆحی بەرخۆدانی خۆمان زیندوو بهێڵینەوە و ڕێبەرئاپۆئازاد بکەین."

ئێمە ئاخەرین گولە لە پیلانگێڕی وداگیرکاری بدەین'

گەریلای یەژاستارئەڤیندارکوردستان ئاماژەی بەوەدا کە ئەوشەڕی کە ئیستاکە لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا بەڕێوە دەچێت بە ڕۆحی عەگیدەکانە کە ئەنجام دەدرێت و وتی:" هەڤال عەگید چۆن لە دیحێ لەدژی دەوڵەتی داگیرکەرتورکیا یەکەم گولەی تەقاند، ئێمەش بە دوا گولەی خۆمان کۆتایی بە پیلانگێڕی و داگیرکاری بهێنین.بەس یەک خواستی ئێمە هەیە ، ئەوی ئازادیە."

' بە ڕۆحی ١٥ی ئاب سەرکەوتن گەلی کوردستان سەردەکەوێت'

گەریلایەکی دیکەی هەپەگە سێدارمالازگێرت دەستنیشانی کرد کە بە چالاکی ١٥ی ئاب/٢٤ی گەلاوێژ، بە تەقاندنی یەکەمین گولە لەدژی داگیرکەرگەلی کوردهێزی خۆی نیشانداو وتی:" ئەمڕۆ هێزی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی پەکەکە لەسەرئەو بنگەیە هەستاوەتەوە وهەتاکو ئەمڕۆ بەردەوامە. ئەم ڕۆحە فیداییە کە لە هەڤاڵ عەگید وەرگیراوە، لەهەر چۆارپارچەی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی گرینگ. ئەمڕۆئەو ڕۆحە لەسەرخاکی برادۆست لەدژی داگیرکەران ونۆکەرەکانیان درێژەی هەیە.

ئەگەرکە دەوڵەتی تورکیا سەرەڕای ئەوهەمووە تانک وچەکی پێشکەوتوو ناتوانن لەبەرانبەرئیرادەی گەریلادا خۆڕاگری بکەن وگورزی سەخت دەخۆن، بەسایەی ڕۆحی بەرخۆدانی عەگیدە. بەۆ ڕۆحەوە سەرکەوتن بۆگەلی کوردستان دەبێت."

ک-ش