لە ترسی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ئۆجالان گوندی ئامارا گەمارۆ درا

دەسەڵاتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە ترسی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد و پیرۆزباییکردن لەو ڕۆژە، گوندی ئامارای گەمارۆداوە.

سبەی ٧١ـەمین ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە، لە دوێنێوە هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندی ئامارایان لە ناوچەی خەلفەتی سەربە ڕوحایان کە شوێنی لەدایکبوونی ئۆجالانە گەمارۆداوە.

هەرچەند لەلایەن خانەوادەی ئۆجالانەوە ڕاگەیەندراوە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەمساڵ مەراسیمی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد لە زێدەکەیدا، بە شێوەی جەماوەری ناکرێت، بەڵام هێزەکانی دەوڵەتی تورک، هەموو ڕێگاکانیان بەرەو گوندەکە گرتووە و دایانخستووە و ڕێگە بە کەس نادرێت بچێتە گوندەکەوە.

ف.ق