لە تەندورەک چالاکیى گەریلا؛ سەربازێک کوژرا

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکیى هێزەکانیاندا لە ناوچەى تەندورەکی وان، سەربازێکى تورکیا کوژراوە.

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) بڵاویکردەوە "لە چوارچێوەى هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکەدا لە سەرتاسەری سەرحەد، هێزەکانمان لە ٦ی ئابی ٢٠١٨دا و لە کاتژمێر ١١:٣٠ دا لە دژى بنکەى سەربازیى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە گولیزارکێی تەندورەکى ناوچەى ئەبێخێ لە پارێزگاى وان چالاکییەکیان ئەنجامدا".

هەپەگە راشیگەیاندووە "لەو چالاکییەدا زۆربەی بنکە سەربازییەکە کرایە ئامانج و گورز لە ئۆتۆمبێلێکى زرێپۆشى جۆرى کیرپی درا و ئەوەندەى روون بووەتەوە بە لانیکەمەوە سەربازێکى دوژمن کوژراوە".

ر.م