لە دژى بنکەى سەربازیى شرنەخ چالاکییەک ئەنجامدرا

لە دژی بنکەى سەربازیى زەمینیى گوندی ناڤیان لە شرنەخ چالاکییەک ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا بە لانیکەمەوە ٤ سەرباز و ٣ جەردەوان برینداربوون.

بەپێى ئەو زانیارییانەى لە ناوچەکەوە بە دەستمان گەیشتووە، لە دژی بنکەى سەربازیى سوپاى تورکیا لە گوندی ناڤیان لە شرنەخ چالاکییەک ئەنجامدراوە.

ئاماژە بەوە کراوە، بەلانیکەمەوە ٤ سەرباز و ٣ جەردەوان بەهۆی ئەو چالاکییەوە برینداربوون.

بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى حکومیى شرنەخ و تا ئێستا جموجوڵى سەربازی لەو ناوچەیەدا بەردەوامە. هەپەگە تاوەکو ئێستا راگەیاندراوى لەبارەى ئەو چالاکییەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ر.م