كۆمیته‌ی ئازادیی بۆ ئۆجالان بانگه‌وازێكی بڵاوكرده‌وه و بانگی ئازادیخوازانی هەولێر و دەوروبەری كرد بەشداری بكه‌ن لە چالاكیی شەرمەزارکردنی ساڵڕۆژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوباتی دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان.
له بانگه‌وازه‌كه‌دا هاتووه: «بۆ شەرمەزارکردنی ئەم ڕۆژە ڕەشە و پشتگیری له چالاکیی مانگرتوان کە بە پێشەنگایەتیی لەیلا گیوڤەن و ناسر یاگز دژی گۆشەگیریی سه‌ر ئیمڕاڵی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و زیاتر لە ٣ مانگی تێپەڕاندووە و ھەر ڕۆژەو بەشێک لە جەستەیان دەتوێتەوە، بانگی تەواوی ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستانی ھەولێر و دەوروبەری ده‌كه‌ین بەشداری بكه‌ن له چالاکیی ڕێپێوانی مەدەنیانە.»
به گوێره‌ی بانگه‌وازه‌كه، ڕێپێوانه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ڕۆژی ١٥ی شوبات\٢٥ی ڕێبه‌ندان كاتژمێر ٢ی پاشنیوه‌ڕۆ له شەقامی ۱۰۰ مەتری به‌رانبه‌ر فەرمانگەی جێ‌نشین (ئیقامە) ده‌ستپێده‌كات و تا بەردەم بارەگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی نەتەوەیەکگرتوەکان به‌رده‌وام ده‌بێت.
s.m