لە گوندی زێدگا لە ناوچەى سلۆپی لە پارێزگاى شرنەخ ئۆپەراسیۆنێک بە بەشداریى ژمارەیەکى زۆر سەرباز بەڕێوەچوو. دواى ئۆپەراسیۆنەکە ئاگر بەردرایە زەوی و زار و رەز و باخی هاووڵاتییان. دواى ئەوەش ئاگرەکە زەوی و زار و باخ و رەزی هاووڵاتییانى سوتاند و بوونە خۆڵەمێش.
"سەربازان رێگرییان لە کوژاندنەوەى ئاگرەکە کرد"
هاووڵاتییانى ئەو سنوورە رایانگەیاند، کاتێک ئاگر بەردراوەتە زەوی و زار و رەز و باخەکانیان هەوڵیانداوە بچن ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام سەربازەکانی سوپای تورک رێگرییان لێکردوون و نەیانهێشتووە ئاگرەکە بکوژێننەوە.
هاووڵاتییان رایانگەیاند، دواى ئەوە چوونەتە قائیمقامیەتى ناوچەکەیان و دوابەدواى ئەوەش گەل و یەکەى ئاگرکوژێنەوەى شارەوانى خۆیان گەیاندووەتە هەرێمەکە و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە.
ر.م