گەلی سلێمانی: ئۆجالان زامنی ئاشتیە

لە چوارچێوەی ١٠ی تشرینی یەکەم 'ڕۆژی جیهانی ئازادی ئۆجالان' لە شاری سلێمانی بە دەستپێشخەری گەل چالاکی ڕیپێوان بەرێوەچوو و چالاکوانان ڕایانگەیاند، ئۆجالان زامنی ئاشتیە.

لە چواچێوەی ڕۆژی جیهانی ئازادی بۆ ئۆجەلاندا لە سەرتاسەری جیهان چالاکی جۆراوجۆر بەرێوەچوون و باشووری کوردستانیش یەکێکە لەو گۆرەپانانەی کە لە دوای ١٥ شوباتی ساڵی ١٩٩٩ ڕۆژی دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد، تا ئیستا شەقامەکانی بێدەنگ نەبوون لە هاواری ئازادی بۆ ئۆجەلان.

لەم چوارچێوەیەدا لە شاری سلێمانی خۆپێشاندانێکی بەرفراوان بۆ ئازادی ئۆجەلان ڕێبەری گەلی کورد بەرێوە چوو.

هاوڵاتیان بە دەستپێشخەری گەل لە شەقامی سەهۆڵەکە کۆبوونەوە، پۆستەرەکانی ئۆجالانیان بەرز کردەوە و پێکەوە داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کوردیان کرد.

خۆپێشاندەران بە ڕێپێوان بەرەو باخی گشتی بەڕێکەوتن و لە ڕێگادا دروشمەکانی:" بژی سەرۆک ئاپۆ، ئازادی ئازادی، بۆ ئۆجەلان ئازادی، بۆ دەرەوە سوپای تورکیا بۆ دەرەو" وتەوە.

دوای ئەوەی  خۆپێشاندان گەیشتە باخی گشتی بەیاننامەی دەستپێشخەری گەل و کۆمیتەی ئازادی ئۆجەلان خوێندرانەوە.

هاوکات نوێنەری پەیەدە لە باشووری کوردستان وتاری پێشکەش کرد و هەموو پەیامەکان جەختیان لەوە دەکردەوە تاکە چارەسەری پرسی ناوچەکە ئازادی ئۆجەلانە، بێ ئازادی ئۆجەلان ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەکە فەراهەم نابێت و ئۆجالان زامنی ئاشتیە

ف.ق