لە شاری سلێمانی تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا چاکبووەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی چاکبوونەوەی کەسێکی تری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

دکتور سەباح هەورامی بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی  ڕایگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنای لە شاری سلێمانی چاکبووتەوە و بەمەش ژمارەی تووشبووە چاکبووەکان گەیشتە ٩٦ کەس.

لە باشووری کوردستان ٣٣٠ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراون و ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤٧ تووشبووش چاکبوونەتەوە.

ف.ق