لە شاری وان ژمارەی نەخۆشەکان ڕووی لەزیادبوونە
لە شاری وان بەهۆی ڕێوشوێنی کەم لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی تووشبووان لە ماوەی چەند ڕۆژدا گەیشتە ٣٨٠ کەس. هەروەها کردنەوەی مۆڵ و سەرتاشخانە و ئارایشگاکان بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ.
لە شاری وان بەهۆی ڕێوشوێنی کەم لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی تووشبووان لە ماوەی چەند ڕۆژدا گەیشتە ٣٨٠ کەس. هەروەها کردنەوەی مۆڵ و سەرتاشخانە و ئارایشگاکان بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ.
بە پێی لێدوانی بەرپرسانی تورک لە شاری وان بە گشتی ٣٨٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٤ کەسیش لە کەرەنتینەدان. ماوەیەک لەمەوبەر لە ناوچەی چاڵدران، ئەلباک و شاخێش چەند حاڵەتێکی تووشبوون ڕاگەیەنرابوو.
٢٨ئ عازار لە گوند هانی ناوچەی چاڵدرانی وان، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک کەس لە ئەستەنبوڵەوە بەشداریان لە پرسەیەکدا کرد، ڤایرۆسەکە بڵاوبووەوە. لە گوندی ئۆرمەتاشی ئەلباکیش بەهۆی هاتنی ژمارەیەک کەس لە ئەستەنبوڵەوە، ڤایرۆسەکە بڵاوبووەوە. لەو گوندە دواتر ٦٠ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکران.
ڕێوشوێنی پێویست نەگیراوەتەبەر
لە وان کە ڕێوشوێنی پێویست نەگیراوەتەبەر، لە گەڕەکی ئۆرتانجای ناوچەی ڕێیا ئارمووش بەهۆی پرسەیەکەوە ڤایرۆسەکە بڵاوبووەوە. لە گوندی ئۆرتانجا لە ماوەی ٢ ڕۆژدا ٩٣ کەس تووشی نەخۆشیەکە بوون. دەگوترێت بە سەدان کەس بەشداریان لەو پرسەیەدا کردووە و نەخۆشیەکە بڵاوبووەتەوە. لە لایەکی ترەوە پشکنین بۆ کەس نەکراوە.
کردنەوەی مۆڵ و ئارایشگاکان نیگەرانی دروست کردووە
لە شارە تورکیەکان ژمارەی تووشبووان ڕووی لە کەمبوونەوەیە، بەڵام لە شاری وان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و ئەوەش نیگەرانی دروست کردووە. بە تایبەتی لە ناوەندی وان و ناوچەکانی، ڕێوشوێنی پێویستە لەبەرناگیرێت و زۆر کەس بێ دەمامک هاتوچۆ دەکەن. لە وان لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی نەخۆشەکانیش بەڵام مۆڵ و ئارایشگاکان کرانەوە و ئەوەش نیگەرانیەکی زۆری دروست کردووە.
ف.