لە عوسمانییە و مەرەش بە دەیان گیراوی سیاسی دەستیان بە مانگرتن کرد

لە هەر یەک لە گرتووخانەکانی عوسمانییە و مەرەش بە دەیان گیراوی سیاسی لە دژی ئەو هەڵسوکەوتە نامرۆڤانەی بەرامبەر بە گیراوان ئەنجام دەدرێن، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

لە گرتووخانەی پیتی (T)ی ژمارە (٢)ی شاری عوسمانییە ٣٠ گیراوی سیاسی لە دژی ئەو کردەوە خراپانەی بەرامبەر بە گیراوان ئەنجام دەدرێن و هەروەها بنپێکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ١٢ی ئەم مانگەوە دەستیان بە چالاکیی مانگرتن لە نانخواردن (بە شێوەیەکی بێکۆتا)، کردووە.

مانگرتنی بێوادەی گیراوان، لە ١٦ی ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە. بە پێی زانیارییەکان بەڕێوەبەرایەتی گرتووخانەکە تا ئێستاش داواکاریی گیراوانی جێبەجێ نەکردووە. گیراوانیش جەخت لەوە دەکەنەوە کە تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێن، ئەوان واز لەو چالاکییەیان ناهێنن.

لە لایەکی دیکەوە لە گرتووخانەی پیتی (T) ژمارە (١) و (٢)ی تورک ئۆغلوی شاری مەرەشیش ٤ گیراوی سیاسی لە دژی ئەوەی سەرژمێرییان بە شێوازی سەربازی ئەنجام دەدرێت، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە و ئەوانیش سوورن لەسەر ئەوەی تا ئەم کریارەی بەرێوەبەرایەتی گرتووخانەکە  بەرامبەر بەوان نەگۆڕێت، لە مانگرتنەکەیان بەردەوام دەبن.

ز.ش