لە فرانکفورت هێرشەکەی سەر زینی وەرتێ ئیدانە کرا

لە شاری فرانکفورتی ئەلمانیا هێرشی دەوڵەتی داگیرکەر تورک بۆ سەر زینی وەرتێ و گەمارۆی پارتی دیمۆکراتی کوردستان-پەدەکە بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور ئیدانە کرا.

چالاکیەکە لە ناوچەی رۆمەری شاری فرانکفورت بەڕێوە چوو. لە چالاکیەکەدا پانکارتی 'ئەردۆغان لە کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات' بەڕز کرایەوە.

هاوکات لە چالاکیەکەدا شێواندنی گۆڕی شەهیدان و تێکشکاندنی کێڵی گۆڕی گەریلا و شەڕڤانە شەهیدەکانیش، بە توندی ئیدانە و شەرمەزار کرا. چالاکیەکە بە دروشمی 'بژی خۆڕاگری گەلان' و 'بژی خۆڕاگری مەخمور' کۆتایی پێهات.

ز.ش